واتایەکی دیکەی جەژنی قوربان

واتایەکی دیکەی جەژنی قوربان

گەورەترین پرۆسەی دابەشکردنی خۆراکی خۆڕایی لەسەر هەسارەی زەویدا لە ڕۆژی جەژنی قوربانی موسڵماناندا ڕوودەدات. کە ٥٧ دەوڵەتی موسڵمان زیاتر لە ٣٦٠ ملیۆن کیلۆ گۆشت، بەسەر خەڵکی هەژار و نەداری ئەم جیهانەدا دابەش دەکەن. واتە پرۆسەی دابینکردنی ژەمە خۆراکێک بۆ نزیکەی لە ٢٠٪ ی خەڵکی هەژاری ئەم هەسارەیە!

شوێنکەوتوانی ئایینێک بڕوایان بە دەقی ئایەتێک هەیە کە باسی ئەم سرووتەی «شەعیرە» تێدا کراوە کە کەسێک چەندین سەدە پێش ئێستا بەناوی «ئیبراهیم» پێی هەستاوە؛ خوای گەورە ڕەوانەی کردووە، بۆ بیابانێکی چۆڵی دابڕاو لە شارستانییەتەکانی ئەو کاتەی جیهان، پێی فەرموو: "ئەو پایانە بەرز بکەوە، ئەوە نیشانە و بەڵگە(موعجیزە)ی منە بۆ تۆ" {عَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ}، [الحج: 27] واتە: (بە سواری له‌سه‌ر ئەو وشترانەی کە دووری ڕێگا لاواز و ماندووی کردوون و له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی دووره‌وه‌ خه‌ڵكى دێن بۆ حه‌ج كردن.)

ئەو سرووتی قوربانییە {يَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ}، [الحج:28]  واتە: (یادی خودا بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا -که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه‌- هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله‌) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون.) ئێستا لە ڕێی باوەڕدارانی شوێنکەوتەی ئەو ئایینەی (کە ئیسلام ئایینی هەموو پێغەمبەرانە) لە چۆڵەوانییەکی وشکی دابڕاو لە جیهانی دەرەوە دەستی پێکرد. بەتەنیا زیاد لە هەموو ڕێکخراوە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان ژەمە خۆراکی خەڵکی هەژار و نەدار دابین دەکات.

ئەوکاتە جەژنی قوربان: ڕۆژی جیهانی خۆراکی خۆڕاییە لە جیهاندا. ئامادەکردنی گرانترین و باشترین جۆری خۆراکە کە گۆشتی ئاژەڵە و دابەشكردنی بەسەر هەژاران و کەم دەرامەتاندا، کە جگە لە موسڵمانان هیچ شوێنکەوتوانێکی تر ئەنجامی نادەن. {فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ}، [آل عمران: 97] واتە: (له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه‌)یە نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه‌، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه‌.)
{لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ}، [المائدة:97] واتە: (ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چاک بزانن و دڵنیابن که خوا ئاگاداره به‌ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان دایه و به‌ هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه‌، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.)

پاکی و بێگەردی بۆ خودای گەورە و پایەدار، سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی ئەم ئایینە گەورە و جوانەی پێ بەخشیوین.

هەر لە جەژن و خۆشیدا بن.

#ئاستانە_Astana

 

7/11/2022 2:56:24 PM