‏‎کاریگەری موسڵمانان بەسەر داگیرکەرانییەوە

‏‎کاریگەری شەریعەتی ئیسلامی بە تایبەت فیقھی مالیکی لەسەر ناپلیۆن پۆناپارت و یاسای فەرەنسی
‏‎و پەنابردنی یاسا ئەوروپیەکان بە گشتی بۆ بنەماکانی شەریعەت بە مەبەستی ڕێکخستنی کۆمەڵگاکانیان

‏‎پاش ئەوەی فەرەنسا درکی بە گرنگی میسڕ کرد داگیریکرد چونکە میسڕ ناوەندێکی ئابووری جیھانیە، ھەر چەندە داگیرکاریەکەی زۆری نەخایاند و کشایەوە لێی بەڵام لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی مانەوەی ناپلیۆن و ھێزەکانی فەرەنسا لە میسڕ کاریگەری گەورەی لێکەوتەوە و بوو بە خاڵی وەرچەرخان بۆ بنیاتنانی یاسای فەرەنسی، ھەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە بە بەڕێکەوتنی ھێزی فەرەنسی بە سەرکردایەتی ناپلیۆن بەرەو میسڕ فەرەنسا ناکۆکی و کێشەی زۆری کۆمەڵایەتی دروست دەبێت و ناپلیۆن درک بەوە دەکات کە پێکەوە ژیان لە فەرەنسا بوونی نەماوە چونکە پێشتریش ناکۆکی و ئاڵۆزێکان گەشتبوونە ڕادەیەک کە بە ھەزاران لە فەڕەنسێکان دەکوژران لە ئەنجامی زۆرداری دەسەڵات و نەبوونی دادپەروەری، شۆڕشی فەرەنسیش یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەو ناعەدالەتیانە بوو
‏‎ بۆیە ناپلیۆن ئەو باوەڕەی لا دروست بوو کە فەرەنسا پێویستی بەو پێکەوە ژیانەیە کە ئیسلام فەراھەمی کردووە لە میسڕ. 
‏‎بۆیە لە نووسینەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەناو ئاینەکاندا ئاینی ئیسلام زۆر کاریگەرە ھەر بۆیە ڕێزی لە ئاینی ئیسلام گرتووە لەبەر ڕێکخستن و ورد و درشتی بنەما شەریعیەکانی ئاینەکە، ناپلیۆن مرۆڤێکی خوێنەر بووە بۆیە پێش داگیرکردنی میسڕ قورئان و کتێبە ئیسلامیەکانی خوێندۆتەوە و ئاشنایی بووە، پاش ئەوەی دێتە میسڕەوە و داگیری دەکات ئاشنایی زیاتری بۆ دروست ئەبێت بە زانستە ئیسلامیەکان و بە تایبەت فیقھی مەزھەبی مالیکی کە مەزھەبی سەرەکەی میسڕە، بۆیە پاش گەڕانەوەی ناپلیۆن بۆ فەرەنسا ئەم کاریگەربوونەی بە ئیسلام ھەستا بڕیاری دا کە یاساکان دەربکرێن و ڕێکبخرێن وەک لە زاری مێژوونووسی بەناوبانگی  فەرەنسی گۆستاڤ لۆبوون لە کتێبی شارستانیەتی عەرەبی کە نووسیویەتی ئاماژەی بەوە داوە کە ناپلیۆن پاش گەڕانەوەی بۆ فەرەنسا و جێھێشتنی میسڕ کتێبێکی تەرجومەکراوی فیقھی مالیکی پێبووە بە ناوی (شرح الدردیر علی متن الخلیل) کە یەکێکە لە کتێبە ناودارەکانی موسوڵمانان و مەزھەبی مالیکی
‏‎بە ھەمان شێوە مێژوونووسی فەرەنسی لویس سیدیۆ لە کتێبی (کورتەیەک لە مێژووی عەرەب) دەڵێت کە ناپلیۆن سوودێکی زۆری بینیوە لە ئەو کتێبە و زانستە ئیسلامیەکان بە گشتی لە دارشتنی یاسای فەرەنسی بۆ دانانی سنورێک بۆ ئاژاوەکان دروستکردنی پێکەوەژیان لەژێر ڕۆشنایی ئەم کتێبە فیقھیەدا
‏‎بە تایبەت لە یاسای شارستانیدا کە ناسراوە بە کۆدەکانی ناپلیۆن Napoleon codes
‏‎ زۆرینەی ھەرە زۆری بابەتەکانی عقد و ڕێکەوتنی تاکەکان و ئیلتیزامات و ئەحکامەکانی ئەم یاسایە لە فیقھی ئیسلامی مالیکیەوە وەرگیراوە
‏‎شایەنی باسە ئەم یاسا شارستانیانە ئێستاش بەرکارە لە فەرەنسا بە چەند گۆڕانکاریەکەوە ھەروەھا ئەم یاسا بە ناو فەرەنسیە شارستانیە کاریگەری لە یاسای زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی بە تایبەت ئەڵمانیا و سویسرا کردووە ئەمەش لەبەر بەھێزی بنەما ئیسلامیەکان تیایدا و گونجاوی و دادپەروەری سەرچاوەی یاساکە ئیسلامە، بە ھەمان شێوە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش کاریگەربوون پێی وەک لوبنان و مەغریب و ئوردون 

‏‎بێجگە لە شایەتیدانی مێژوونووسە فەرەنسێکان  
‏‎ چەندین توێژینەوەی مێژووی لەم بارەیەدا ئەنجام دراوە لەلایەن کەسانی پسپۆڕ وەک دکتۆر سەید عبدالله حسين پسپۆڕی بواری یاسا و یەکێک لە زاناکانی زانکۆی ئەزھەر ھەروەھا دکتۆر حسێن حەموودە و دکتۆر عەدنان ئیبراھیم و دکتۆر فەرید الباجی تونسی و دکتۆر نەزیە قەسیس و چەندان زانای دیکە سەلماندوویانە کە ٪‏٩٠ یاسای شارستانی فەرەنسی وەک گرنگترین یاسای وڵات یاسایەکی  ئیسلامیە 
‏‎وێڕای ئەم فاکتە حاشاھەڵنەگرە لە پەنابردنی فەرەنسا و وڵاتە ئەوروپێکان بۆ یاسای شەریعەتی ئیسلامی کە سەلمێندراوە،
‏‎ھەرچۆنێک بێت ئاماژە بە چەند نموونەیەکی زیندوو  ئەدەین
‏‎١-بابەتی حەوالە و گواستنەوەی خاوەندارێتی شتێک بۆ کەسێکی تر، ئەم بنەمایە بە ھیچ شێوەیەک لە تەشریعاتە ئەوروپێکان باس نەکراوە بەڵام لەناو کتێبە فیقھەیەکان بابەتێکی زۆر باوە بۆیە پاش دانانی یاسای شارستانی فەرەنسی ئەم بابەتەش وەرگیراوە 

‏‎٢-بابەتی تایبەت بە زەواج
‏‎مادەی ١٦٥ی یاسای شارستانی فەرەنسی دەڵێت کە پێویستە عقدی زەواج ئاشکرا بێت بە ئامادەبوونی نوێنەری یاسای شارستانی لە ئەو بازنە ئیداریەی زەواجەکەی تیا دەکرێت

‏‎شەریعەتی ئیسلامی دەڵێت پێویستە زەواج بە کۆبوونەوەیەکی شادی بکرێت و پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام دەفەرمووێت 
‏‎ھاوسەرگیری ڕابگەیێنن و لە ئاھەنگەکەیدا دەف لێبدەن ئەم ئاماژەیەکی ڕوونە بە ئاشکراکردنی ھاوسەرگیری کە فەرەنسا وەریگرتووە لەم بنەمایەوە

‏‎٣-مادەی ١١٥ یاسای شارستانی فەرەنسی ئاماژەی داوە بەوەی کەسێکی لە وڵات یان جێگەی نیشتەجێبوونی ون بوو ئەکرێت دوای ٤ ساڵ لە ونبوونی ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندیانە دەتوانن داوا بەرز بکەنەوە لە دادگای تایبەتمەند بەوەی حوکمی غائب بسەپێنێت بەسەر کەسە ونبووەکەدا و بە شێوەیەکی فەرمی 
‏‎بەپێی شەریعەتی ئیسلامی ئەگەر ھاتوو گریمان ئافرەتێک مێردەکەی ونبوو دوای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر ون بوونەکەی وا حیسابی بۆ دەکرێت کە جیابۆتەوە لێی. 
‏‎بە سەدان نموونەی دیکە ھەیە کە دەرخەری پەنابردنی فەرەنسایە بۆ شەریعەتی ئیسلامی کە دەرخەری جوانی و دادپەروەری شەریعەتەکەیە کە جوانترین گونجاندنی ھەیە لەگەڵ زەمینە جیاوازەکان و بارودۆخەکان بە بەڵگەی ورد و درشت کە ھەموو بابەتە جیاوازەکانی ڕێکخستووە و بەجێھێشتنی نیە وەکو چۆن خوای گەورەش لە قورئاندا ئەفەرمووێ (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا.. )
‏‎بەڵێ ئەم دینە دینێکی کامڵ و تەواوە و نیعمەتێکە پێویستە ھەمیشە لە یادمان بێت و بە دڵ قەدری بزانین و شوێنکەوتەی بین 

‏‎سەرچاوەکان:

‏۱- https://www.slideshare.net/salaheddine69/quotations-french-civil-law-from-sharia-law

‏٢- https://m.alwafd.news/مقالات-الرأى/198599-القانون-الفرنسي-مقتبس-من-المذهب-المالكي

‏‎‏٣-https://www.google.com/amp/s/www.sasapost.com/napoleons-law-and-islamic-legislation/amp/

‏‎‏٤-https://www.britannica.com/place/Egypt/From-the-French-to-the-British-occupation-1798-1882

9/10/2022 8:50:28 AM