خاتوونێکی فێرخوازی «خولی دەروازەی دڵنیایی» خەڵاتەکەی دەبەخشێت بە فێرخوازێکی تری ڕیزبەندییەکە!

خاتوونێکی فێرخوازی «خولی دەروازەی دڵنیایی» دوای کۆتاییھاتنی خولەکە و بەدەستھێنانی پلەی دووەم بە کۆنمرەی (99.01) خەڵاتەکەی کە گەشتێکی عومرەیە و بۆ پێنج یەکەمەکە ئامادە کراوە، دەبەخشێت بە فێرخوازێکی تری ڕیزبەندییەکە!

ھەڵوێستی ئەم خاتوونە بەڕێزە نموونەیەکی جوان و بەرچاوی میھر و سۆزی موسڵمانەنەیە لەگەڵ یەکتردا! بەکرداریکردنی فەرمایشتی: "ھەرچی بۆ خۆت پێت خۆشە، بۆ براکەشت پێت خۆش بێت"ـە. ھەروەکوو چۆن ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە کەسانێک لە بەشداریکردنیان لەم جۆرە خولانەدا تەنیا فێربوون و دەستکەوتنی زانست و پەیامی پەروەردگارە و لەبەرانبەردا ھیچ پاداشتێکی دونیایییان ناوێت و ئەم پاداشتەش بزوێنەری بەشداریکردنیان نەبووە. 

تەنیا خولەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی نەھات، بەڵکوو  لە فەزڵی خواوە بە سەرکەووتوویی فێرخوازانێکی پێگەیاند کە لە بنەڕەتدا بۆی دروست بووبوو!

#ئاستانە_Astana
#دەروازەی_دڵنیایی

 

9/15/2022 5:03:04 PM