بتی پێکەوەژیان و ملهوڕی کەمینەکان!

بتی پێکەوەژیان و ملهوڕی کەمینەکان!

سووڕی ژیانی کەمینەکان هەمیشە بەمشێوەیە دەست پێ دەکات؛ سەرەتا تەنیا داوای مافی مانەوە و قبووڵکردنیان دەکەن، پاشان دەبێت شوێنیان لە هەموو کایەیەکی سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی قبووڵ بکەیت، هەنگاوی دواتر، بە تاوان دانانی هەر ئاماژەیەکی قبووڵ نەکردنیان و لە کۆتاییشدا بارودۆخەکە بەجۆرێک قڵپ دەبێتەوە، تۆ دەبیتە بێزراو و کەمینە و خودی بوونت بە هەڕەشە بۆ سەر پێکەوەژیان هەژمار دەکرێت!

پێکەوەژیان ئێستا بووەتە بتێک، ڕاستتر بڵێین بووەتە ئەسپەکەی تەڕوادە، کە وەک خەڵات و فریادڕەسێک نیشان دەدرێت بۆ میللەتانی ناوچەکە، بەڵام لە حەقیقەتدا ئەم پێکەوە ژیانە یەکلایەنە و کەمینەکان هەر ئەوەندەی هێز بکەوێتە بەریان، دەست لە تەڕ و وشک ناپارێزن.

بەجۆرێک لە جۆرەکانیش هێزە جیهانییەکان و ڕێکخراوە بووکەڵە نێودەوڵەتییەکان، کەڕ و کاسن لە ئاستی هەر دەستدرێژییەکی کەمینەکان و، میدیا و کەناڵەکانیش خۆیان تێناگەیەنن، لە ئەگەری هەر پەرچەکردارێکیشدا دیسانەوە دێن و کاسمان دەکەن بە قەوانە سواوەکەی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی ئەوانی تر و، سووڕەکە بەردەوامە!

#ئاستانە_Astana

5/4/2023 11:04:11 PM