هەڵوێستی دووڕووەکان بەرانبەر ئوممەت لە ساتە سەختەکاندا

هەڵوێستی دووڕووەکان بەرانبەر ئوممەت لە ساتە سەختەکاندا 

لەو ساتانەی ئوممەت بە دۆخێکی سەخت و دژواردا تێ دەپەڕێت، دووڕووەکان خەریکی سیاسەتێکی زۆر بۆگەنن؛ ئەویش دووپاتکردنەوە لە بێدەسەڵاتیی موسڵمانان!

بۆ ئەمەش خەریکی بڵاوکردنەوەی ژەهرەکانیانن لە ڕێی قسە و قسەڵۆکەکانیانەوە، تا قەناعەت بە خەڵک بکەن کە دانیشن هیچتان پێ ناکرێت و، داواش نەکراوە هیچ بکەن لە کاتی ئەو قەیران و ئاریشانەی دووچاری ئوممەت دەبێت.

ئەویش بەم ڕێگایانە:
- زلکردنی دوژمن و جەختکردنەوە لەوەی کە دوژمن نابەزێت.
- لە ڕێی بەکەمتەماشاکردنی ئەوەی کە موسڵمانان ئەنجامی دەدەن بۆ پشتیوانیی پرس و دۆزەکان، تا ئەو (اضعف الایمان)ـەش لە دڵیان بسڕنەوە و ڕۆحی بەرگری لە ناو ئوممەت بەتەواوی بکوژن.
- لەناوبردنی هەستی بەرپرسیاری لە دڵی موسڵمانان بەرانبەر ڕووداوەکان.
- سڕینەوەی هەستی هاوسۆزی لە دڵی موسڵمانان بەرانبەر یەکتری.

تا لە کۆتاییدا هەست بە بێدەسەڵاتی و لاوازیی خۆت بکەیت و هیچ کارلێک و کاردانەوەیەکت نەبێت بەرانبەر ئەوەی کە دەقەومێت.
﴿قَد يَعلَمُ اللَّهُ المُعَوِّقينَ مِنكُم﴾
(المُعَوِّقين) تاشە بەردی بەردەم ڕێگەی سەرکەوتنن.
لەناوبەری خەونی سەرکەوتنی ئوممەتن.

د. يەحیا ئیسماعيل
#ئاستانە_Astana

10/29/2023 7:27:21 PM