منداڵانی ئێمە و هالۆوینی ئێوە!
منداڵانی ئێمە و هالۆوینی ئێوە!
ئەمڕۆ لە کاتێدا گەنج و منداڵانمان لە غـ.ـەززە بە تۆپ و تەیارەی ئـیـ.ـسـ.ـرائیلی و پاڵپشتیی ڕۆژئاواییەکان دەتۆقێنرێن و دەکوژرێن، لاو و گەنجانی ئەوان ماسکەکانی هاڵۆوینیان پۆشیوە و بە پێکەنینەوە ترسێکی ساختە نمایش دەکەن! لە کاتێکدا کۆمپانیا ئەمریکییەکان پارەی ئەو چەکانەی دەیفرۆشن بە ئیـ.ـسـ.ـرائیل، بە کاش لە حوکوومەتی ئەمریکا وەردەگرن!
گەنجانی ئەوان دەچنە ئارایشتگە و ماسکفرۆشان تا ساتێکی جۆش و خرۆش بۆ خۆیان دروست بکەن، بیر لە کارەساتە ڕاستەقینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەنەوە کە حوکوومەتەکانیان لێی بەرپرسە.
منداڵان و گەنجانی ئێمە لە غـ.ـەززە ڕاهاتوون لە بینینی کوشتوبڕ و قاچپەڕین، پارچەپارچەبوونی ڕاستەقینەی لاشەکان،
لای ئەوانیش فیلمە ترسناکەکان و قوربانییە ساختەکان لە ڕۆژی هالۆویندا نمایش دەکرێت، تا چێژ ببینن بە تەماشاکردنیان.
سەیرە منداڵانی غـ.ـەززە لە کوێ و ئەوان لە کوێ! دیارە هەر لەبیرتان کردووە مرۆڤ لەسەر ئەو پارچە زەوییە دەژیێت تا قبووڵی بکەن، بەڵکوو بەژدار بن لە کوشتنیان و مەرگەساتێکیان بۆ دروست بکەن کە لە دێوەزمە و فیلمە خەیاڵاوییەکانتان ترسناکتر بێت ... لاشتان سەیرە کە گەنج و لاومان تازە ڕاهاتوون لە ڕاستەقینەکان ناترسن، تا نمایشەکانتان لەناو ببەن.
#ئاستانە_Astana