خەڵکی شتێکیان دەوێت، پەروەردگاریش شتێکی دیکە

خەڵکی شتێکیان دەوێت، پەروەردگاریش شتێکی دیکە

خەڵکی شتێکیان دەوێت،  پەروەردگاریش شتێکی دیکە.  پەروەردگاریش باڵانواڕ و بەدەسەڵاتە و هەر بڕیارێک بیدات، کەس ناتوانێت ڕێگری لێ بکات،
وەلێ زۆربەی خەڵکی لە حیکمەتی کارەکانی پەروەردگار حاڵی نابن!

تۆ شتێکت دەوێت کە ئازار و تەنگوچەڵەمەی نەبێت، بەڵام پەروەردگارت دەیەوێت حەقیقەت و ڕاستی دەرخات و، کوفر و دووڕوویی ئاشکرا بکات.

خێر و چاکە لەوەوەیە و خراپە بۆ ئەو ناگەڕێتەوە، بەڵام عەقڵمان سنووردارە و، ڕۆح و نەفسمان تەنگە و دڵمان ڕوو لە زەمینە، لە بری ئاسمان!

 خودای خاوەن ستایش و شکۆمەندیی!دڵمان لە کۆت و بەندەکانی زەوی ئازاد بکە!

د. ئەحمد عەبدولمونیعم

#ئاستانە_Astana

11/6/2023 8:54:39 PM