ئەسڵەن مەبە با نەکوژرێیت!
ئەسڵەن مەبە با نەکوژرێیت!
جەنگی حەوتی ئۆکتۆبەر، لەوانەیە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەدەی تازە بێت بۆ موسڵمانان، کاتێک بە جارێک تەپوتۆز و وەهمی لە چاوی کۆمەڵگە موسڵمانەکان لادا و حەقیقەتی زۆر بەها و لافی ساختەی ڕۆژئاواییەکانی دەرخست.
لە سکانداڵ و فەزاحەتێکی نوێی میدیا ڕۆژئاواییەکاندا، ڕۆژنامەی «ئیکۆنۆمیست»ی بەریتانی دەڵێت: "هۆکاری ڕێژەی زۆری منداڵانی کوژراوی غـ.ـەززە بۆ سیاسەتی حـ.ـەمـ.ـاس دەگەڕێتەوە کە هانی منداڵبوونی داوە لەنێو دانیشتووانان لە هەوڵێکیدا بۆ سپیکاریی تاوانەکانی ئـ.ـیـسـ.ـرائیـ.ـل."
تەماشای ئەو دەرەنجامە سەیرە بکە کە کاکی نووسەر دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر پێی گەیشتووە، بەکورتی پێمان دەڵێن: "با بوونتان نەبێت و نەکوژرێن، تەواو خەتای ئەوانی هیچ تێدا نییە، تۆ ئەگەر نەبیت، ئەوان بۆ بتکوژن؟"
بەکورتی خودی بوونت لای ئەوان تاوانە، ئیتر هەر شتێک بکەیت و نەکەیت، لە خەیاڵتدا بێت یان نا، بوونت تاوانە و خوێنت غەرامەکەیەتی.
سەرچاوە:
https://www.economist.com/graphic-detail/2023/10/27/why-are-so-many-of-the-victims-in-gaza-children
#ئاستانە_Astana