تۆ بانگی خۆت بدە، گەیاندنی لەسەر خوایە

تۆ بانگی خۆت بدە، گەیاندنی لەسەر خوایە 

ئەوە بزانە کە هیچ واقیعێک لەو واقیعە خراپتر نەبووە کە پێغەمبەرانی تێدا ڕەوانە کراون؛ خۆ ئەگەر واقیعەکە زۆر خراپ نەبووایە ئەوە پەروەردگار ڕەوانەی نەدەکردن. تۆش لە پەیامبەران ڕێزدارتر نیت لەلای پەروەردگار تا -بێهەوڵ و کۆششی خۆت- ئەو واقیعەت بۆ چاک بکات کە بۆ ئەوانی چاک نەکردووە. خوای گەورەش ڕێزی لێناویت بەوەی هێناویەتییە نێو واقیعێکەوە هاوشێوەی واقیعی ئەوان، تا وەک ئەوان چاکی بکەیت؛ خۆ ئەگەر یەکێک نیت لەو پەیامبەرانە ئەوە دەتوانیت لەسەر ڕێگەی ئەوان بیت.

چاوەڕێی ئەوەش مەبە کە بەرهەمی هەوڵ و کۆششەکەت لە ژیانت ببینیتەوە؛ ئەوەتا مووسا (علیه السلام) لە کاتی (التیە) وەفاتی کرد، عیسا (علیه السلام) لە ساتەوەختی فیتنەدا بەرز کرایەوە بۆ ئاسمان، موحەممەد (ﷺ) ئەعرابی نیمچە دوورگەی عەرەب لە پاش وەفاتی هەڵگەڕانەوە، خۆ ئەگەر پێشەوا (ابوبکر صدیق) بێئومێد بووایە و پاڵی لێ بدایەوە -وەختێک ئەعرابی نیمچە دوورگەی عەرەب هەڵگەڕانەوە- ئەوە هیچ شتێکی ئەم ئایینەت پێ نەدەگەیشت، ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە وەک ئیبراهیم (علیه السلام) بانگ بدەیت، ئیدی خوا دەزانێت دەنگی ئیبراهیم دەگاتە کوێ! ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە بانگ بدەیت ئیدی گەیاندنەکەی کاری خودایە.

هەموو سەنگەرێک بانگی خۆی هەیە، هەموو سەنگەرەکان چۆڵن، ئەگەر سەنگەری خۆت دۆزییەوە ئەوە پابەندی بە -ئەمەش پەرستشی تۆیە- خۆ گەر نەتدۆزییەوە بگەڕێ بەدوایا -ئەمەش هەر پەرستشی تۆیە-، ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە کە وەختێک پەروەردگار تەماشات دەکات لەسەر سەنگەرێک وەستا بیت، یان بەدوای سەنگەرێک بگەڕێیت!

عەلی فەريد

#ئاستانە_Astana

11/9/2023 8:50:49 PM