ئامانجی زایۆنیستە تاوانبارەکان دوای ئەقسا، مەککە و مەدینەیە

ئەی موسڵمانان! دڵنیا بن ئامانجی زایۆنیستە تاوانبارەکان دوای ئەقسا مەککە و مەدینەیە، ئەمە شتێکی ئاشکرایە و نایشارنەوە. پلانەکانیان، وتەکانیان، کردار و بۆچوونەکانیان و، بیرمەندەکانیان، هەموویان گوزارشت لەم بابەتە دەکەن و ئەگەر تەنیا یەک هەنگاو بە ئاگایی یان نەزانی، لە ترسان یان بە ویست و ڕەزامەندی مۆڵەت بە زایۆنیستەکان یان پشتیوانەکانیان لە ڕۆژئاوا بدرێت، ئەوا ئەوکات دەبێت چاوەڕوانی هەنگاوی دواتریان بکەیت.

ئەمەش ئەو ئەرک و مافەیە کە خوای گەورە خستوویەتییە ئەستۆم و لە ڕۆژی دواییدا لەسەری لێپرسینەوەم لەگەڵ دەکات، هیچ کەسێک لە دۆزی ئـ.ـەقـ.ـسـا و فـ.ـەلـ.ـەسـتین پاساوی نییە بۆ یارمەتینەدانی ئەو کەسانەی کە پێویستییان پێیەتی ئەگەر بە یەک وشەش بێت، هەر کەسێک لە هەر شوێن و پێگەیەکدایە بە هەر شتێک کە دەتوانێت، ئەمە فەرزێکی ئایینییە و هیچ کەس لەو بارەیەوە هیچ عوزرێکی لێ وەرناگیرێت.

(د. عوض القرني)

#ئاستانە_Astana

11/14/2023 11:04:18 PM