ڕۆژئاواییەکان خەڵکانێکی ميزاجین!

ڕۆژئاواییەکان خەڵکانێکی ميزاجین! 

کاتێک هەموو شت بە مەیلی ئەوان بێت، باسی مافی ئافرەت و منداڵ دەکەن. بۆ ئاژەڵەکان دەگرین و باسی یەکسانی و دادپەروەری دەکەن. کاتێکیش هەست بە مەترسی بکەن لەسەر خۆیان و وڵاتەکانیان، ئەوا بە ئاسانی بڕیاری پاکتاوی ڕەگەزی و سڕینەوەی نەتەوەکان دەدەن.

لە کیشوەری ئەمریکا دەیان ملیۆنیان لە هیندییە سوورەکان (کە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکا بوون) لەناو برد، هەتا دەوڵەتێک بۆ خۆیان دروست بکەن! دوای ئەوەی هەزارانیان لێ کوشتن و خاکیان داگیر کردن، و ژن و منداڵەکانیان کردن بە کۆیلە، ئینجا دەستیان کرد بە ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی و باسکردنی مافی مرۆڤ!

لە وڵاتی «چاد» تەنیا لە ڕۆژێکدا و لە بانگهێشتکردنێک بۆ گفتوگۆ، ٤٠٠ زانای موسڵمانیان سەر بڕی. ئەوەندە کوشت و بڕیان دژی موسڵمانان کرد، هەتا ناسنامەی ئیسلامیی ئەو وڵاتەیان سڕییەوە.

لە جەزائیر، زیاتر لە ملیۆنێکیان کوشت. کاتێک داوای مافی خۆیان کرد و ڕاپەڕین، بە تیرۆر تۆمەتباریان کردن.

عێراقیان تۆمەتبار کرد بە بوونی ئەتۆمی کە بۆ خۆیان بە ڕەوای دەبینن، دوای ئەوەی هەزارانیان لێ کوشتن و وڵاتیان وێران و تاڵان کرد، وتیان زانیارییەکانمان هەڵە بوون!!

لە جەنگی جیهانیی دوومدا ٥٥ ملیۆن مەدەنییان کوشت تەنیا لەبەرئەوەی هەستیان بە مەترسی دەکرد لەسەر قەوارەکەیان!

لە ژاپۆن تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا، نیو ملیۆن کەسیان بە بۆمبی ئەتۆمی کوشت! لە ڕاپرسییەکدا، سەدا ٦٥ی گەلی ئەمریکی پێیان باش بوو ئەمریکا زیاتر لە  دوو بۆمبی ئەتۆمی لە ژاپۆن بەکار بهێنایە!

باوەڕییان بەو تیۆرەی «جۆرج ئوریول» هەیە کە پێی دەڵێن «تیۆری مرۆڤ و نامرۆڤ»! وەک ئەوەی بڵێن ئێمە مرۆڤین و خەڵکانی دی ئاژەڵن!

هەر وەکوو بە ئەهلی غـ.ـەززەیان دەوت حەیواناتی بەشەری!
خەڵکینە! ڕۆژئاواییەکان کاتێک بابەتەکە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییان بێت، کەسانێکی دەروونپەرێشان و شێتن!

ئەوان ئەسڵەن بە مرۆڤمان نازانن، مافی ژیانمان پێ ڕەوا نابینن. کاتێک بابەتەکە لە دژی بەرژەوەندییەکانیان بێت؛ ئامادەن نەک تەنیا ئەهلی غـ.ـەززە، بەڵکوو هەموو ئوممەت لەناو ببەن.

#ئاستانە_Astana

11/21/2023 8:27:41 PM