نووسەری ئەم پەرتووکە چی لەسەر پەرتووکەکە دەڵێت؟

ئەو کاتەی خەریکی نووسینی ئەم کتێبە بووم، زۆر ئیمانم بەرز دەبوویەوە، چونکە کە بەراوردی فەلسەفەی خۆرئاوام دەکرد بە ڕۆحی قورئان و فیکری ئیسلامیی هاوسەنگ، بۆم دەردەکەوت ئیسلام چەند گەورە و گشتگیر و جوان و هاوسەنگ و واقیعی و وەسەتی و دڵگیر و ڕۆحگیر و عەقڵگیرە، چەندە بەرز و گەورەیە، چەند دوور و قووڵ و ورد بۆ بابەتەکان چووە.

ئەو شارستانیەتەی بناغەکەی لەسەر وەحی دامەزراوە، هەرگیز وەک شارستانیەتییەک نییە کە لەسەر ماددە و ماددیگەرایی و عەقڵسەنتەری، یان ماددەسەنتەری یان ... دامەزراوە، ئیسلام هەموو لایەکانی مرۆڤ کۆ دەکاتەوە (ڕۆح و نەفس، عەقڵ و فیکر، جەستە و ماددە، تاک و خێزان و کۆمەڵگە و جیهان بە گشتی).

جوانیان فەرمووە: (تعرف الأشياء بأضدادها) واتا: "شتەکان بە پێچەوانەکانیانەوە دەناسرێنەوە." هەرچەندە ئیسلام پێویستی بەوەش نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە تاوەکوو فەلسەفاتی تر نەخوێنیتەوە، گەورەیی ئیسلامت بەباشی بۆ دەرناکەوێت.

#ئاستانە_Astana

#ئاستانە_لە_پێشانگای_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_بۆ_کتێب

11/21/2023 8:28:45 PM