سوپاس غـ.ـەززە!

سوپاس غـ.ـەززە!

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین سەربازە ڕاستەقینەکان لە سوورەتی «ئەنفال» و پۆلەکانی لەبەرکردنی قورئانەوە دەردەچن، نەک کۆلێژە سەربازییەکان! سەربازەکانی تۆ، نە قاتی کەشخەیان لەبەر بوو، نە ئەستێرە لەسەر شان و  مەدالیا بە سینگەوە بوون، بەڵام ژەنەڕاڵی ڕاستەقینە بوون!

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین ئەوەی بیەوێت دەتوانێت، مەسەلەکە پەیوەندی بە ئیمکاناتەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە ئیرادەوە هەیە، ئیرادە موعجیزە دێنێتە بوون، سوێند بە خودا! تۆ موعجیزەی ئەم سەردەمەیت!

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین لەمڕۆوە فریوی مافەکانی منداڵان نەخۆین؛ چونکە بینیمان چۆن چەپڵەیان بۆ کوشتنی منداڵەکانی تۆ لێدا.  ڕێگەیان نەدەین بە ناوی مافی ئافرەتانەوە بێنە ماڵەکانمان؛ کاتێک لە کوشتنی ئافرەتانی تۆ بێدەنگ بوون. هەموو ئەمانە دەمامک و نمایش بوون بۆ ڕووخاندنی خێزانەکانمان کە دوایین قەڵامانە.

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین دەکرێت ژەهر بخرێتە هەنگوینەوە، ئەوانەی بە بیانووی ئازادی ڕادەربڕینەوە سووکایەتییان بە پێغەمبەرمان (ﷺ) کرد، کاتێک ڕای خۆمان دەربڕی و بەرگریمان لە تۆ کرد، ئەکاونتەکانمانیان سنووردار کرد و پۆستەکانمانیان سڕییەوە! ئەوانەی بانگەشەی یەکئایینی مرۆڤدۆستانە و بەبەزەیی و میهرەبانیان دەکرد، کاتێک بینییان سەرت دەبڕن، مرۆڤایەتییان لە خۆیان داماڵی و بە «تەلمود» و «ئینجیل»ی دەستکاریکراو، بەڵگەیان بۆ پێویستیی لەناوبردنت هێنایەوە! ئێمەش ئێستا بە دەنگێکی بەرزتر دووپاتی دەکەینەوە: ﴿لكم دينكم و لي دين﴾.


- سوپاس بۆ تۆ غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین کە ئەم جیهانە وەک جەنگەڵە، تەنیا بەهێزەکان تێیدا ڕێز لێ گیراون، بینیمان نە ئەنجوومەنی ئاسایش و نە نەتەوەیە کگرتووەکان و نە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، هیچیان نەیانتوانی دەستدرێژییەکانیان بوەستێنن، تەنیا «قازیفەکانی ئەلیاسین» نەبێت.


- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین کە تەنگانە پیاو پەروەردە دەکات، ڕۆژە سەختەکان پاک و پیس پاڵفتە دەکەن، منداڵەکانت پێش کاتی خۆیان گەورە بوون و قسەی پیاوانەمان لێ بیستن، ئافرەتە پاکیزەکانت لە سەبر و ملکەچبوونیان بۆ خودادا هاوشێوەی ئافرەتە هاوەڵەکان بوون و پیاوەکانت وەک شاخن، کێ دەتوانێت شاخ ببەزێنێت؟

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین کە هەر کات موجاهیدەکان بۆ خەڵک بوون، خەڵکیش بۆ ئەوان دەبێت، کاتێک منداڵەکانت کوژران، خانەوادەکانیان ئارامیان گرت و وتیان: "بەرخۆدان فیدیەی هەیە!" کاتێک ماڵەکانیان ڕووخێندرا، وتیان: "نرخی شکۆ بەرزە!" تووشی زیان بوونەوە بۆ ئەوەی موجاهیدەکانت بپارێزن، لە شەڕدا (هەروەک چۆن لە ئاشتیشدا وەها بوون) موجاهیدەکانیان وەک تاج لەسەر سەریان دانا، بەڕاستی ئەو سەرانە شایستەی ماچکردنن!

- سوپاس غـ.ـەززە، لە تۆوە فێر بووین کە ئەم میللەتە بە خوێن دەژیێتەوە، ئەم خەڵکە هەژارەمان دەبینی دەهاتن و دەچوون، بەڵام ڕۆحێکیان لەبەر نەمابوو، هەتا خوێنی تۆ هات و ڕۆحی کردەوە بەبەریاندا، لە پشتتەوە ئوممەتێک ناخیان دەکوڵێت بۆت، و هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگرییان لێ بکات ئەگەر کاتی هەستانەوە هات.

- سوپاس بۆ تۆ غـ.ـەززە، فێرت کردین لەکاتی قەیرانەکاندا دەمامکەکان دەکەونە خوارەوە و ڕووی ڕاستیی مرۆڤەکان دەردەکەون، چەند کەس هەبوون، وا گومانمان دەبرد پشتیان پێ دەبەسترێت، دەرکەوت وا نەبوون. کەسانێک بە قسە بوێر بوون، دەرکەوت ترسنۆکێکی بێکردارن. زاناگەلێک بە پیاوخوامان دەزانین، بەڵام دەرکەوت کڕین و فرۆشتن دەکەن. ویستی ئێوە جەنگان بوو؛ خوداش ویستی ڕووە ڕاستییەکان ئاشکرا بکات و ڕیزەکان پاک بکاتەوە، بۆیە ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات، زۆر تێیدا دۆڕان، ئەمەش زۆر باشترە لەوەی لە پشتمانەوە بخلیسکێن لەکاتی شەڕی یەکلاکەرەوەدا.

ئەدهەم شەرقاوی
#ئاستانە_Astana

11/27/2023 1:42:28 PM