ئایدۆلۆژیای کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی نەتەوەیەک لە نەخشەدا

ئایدۆلۆژیای کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی نەتەوەیەک لە نەخشەدا

ئەگەر ورد ببیتەوە لە مێژووی ڕۆژئاوا، دەبینیت بەشێکی زۆر لە سەرۆکی دەوڵەتەکانیان بڕوایان بە کوشتاری بەکۆمەڵ و سڕینەوەی گەل و هۆز و ئایین و نەژاد هەبووە. دەبینیت ئەم ئەمریکایەی ئێستا مافی مرۆڤمان پێ دەفرۆشێتەوە و باسی پێکەوە ژیان و دیموکراسیەت دەکات، سەرەتای دروستبوونەکەی بە قڕکردنی هیندییە سوورەکان دەست پێ دەکات و گەلێک لە مێژوودا دەسڕێتەوە! یان ئەگەر لە بیروباوەڕی هیتلەر ورد ببیتەوە، دەبینیت تەنیا ئەڵمانییەکانی بە ڕەوا بینیوە کە بژین.

ئێستاش کە گوێ لە سەرۆکی وڵاتە زلهێزەکان دەگریت، دەبیستیت لە کاتی جەنگدا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکەن و بۆ چاوترساندن بە وڵاتی بەرانبەر دەڵێن: "نەخشەی وڵاتەکەت لەسەر گۆی زەوی دەسڕینەوە!"
لە ڕابردوو و ئێستاشدا ڕۆژئاواییەکان بڕوایان بە سڕینەوەی گەل و هۆز و نەژاد هەبووە! ئێستاش لە بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا خەریکی هەمان کارن! 

ئەم ئایدۆلۆژیا بۆگەن و دوور لە مرۆڤایەتییەش هەندێک پاڵنەری لە پشتەوەیە، وەکوو چەند دەقێکی تەورات کە ئاماژە بە سڕینەوەی عەمالیقەکان دەکات. یان بیردۆزی پەرەسەندن کە ڕەوایەتی دەدات بە مانەوەی بەهێزەکان و سڕینەوەی لاوازەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، وەک ئەوەی هیتلەر کردی! بۆیە دەکرێت بوترێت ئایدۆلۆژیای سڕینەوەی نەژاد، بیروباوەڕێکی چەسپاوی ڕۆژئاواییەکانە و سەرچاوەکەی لە ئایینە دەستکاریکراو و ئایدۆلۆژیایانەوەیە. 
ئێستاش نـ.ـاتـ.ـانـ.ـیاهـۆ لە غـ.ـەززە دەقی تەوراتی دەستکاریکراو جێبەجێ دەکات و هەمان بیروباوەڕی هەیە. 

بەڵام لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت: ئایا خەڵکی غـ.ـەززە وەکوو هیندییە سوورەکانیان لێدێت؟


#ئاستانە_Astana

11/29/2023 6:42:04 PM