کەتیبەیەکی تایبەت بە لەبەرکارانی قورئان

ئەوە بەشێکە لەناو کەتیبەکانی ق.ە.س.ا.م، هەموویان حافزی قورئانن (کەتیبەی حافزەکان)، بەڵام لە هەمان کاتیشدا حافزی دین و ژینن، حافزی خاک و وڵاتن، حافزی نامووس و شەرەف و شوناسن، حافزی شکۆ و سنوورن، حافزی خۆیان و خەڵک و دینی خودان، حافزی ژێر زەوی و سەر زەویی غ.ە.ز.ز.ەن، حافزی شکۆی ئوممەتێکن، حافزی عیززەت و مێژوو و ڕەسەنایەتین، حافزی جیهاد و تێکۆشانی ڕاستەقینەن، حافزی ...

حافزێکمان بۆ چییە کە نە خۆی دەناسێت نە خودا و نە خودی قورئانیش! حافزێکمان بۆ چییە بەس خەریکی زاهیری قورئان و وشە و کەلیمەکان بێت، بێ ئەوەی لێی تێ بگات، بێ ئەوەی پێی پێ بگات! حافزێکمان بۆ چییە کە نە فیکری فیکری قورئانە، نە ئەخلاقی ئەخلاقی قورئانە، نە مامەڵەی مامەڵەی قورئانە، نە خەمی شوناسیەتی نە ڕەسەنایەتی، نە خاک و وڵات و عیززەت و شکۆ و سەربەرزی و نە هیچ شتێک!

حافز ئەگەر بەس حافزی ئەلفاز و کەلیمات بێت، فەرقی چییە لەگەڵ مۆبایل و میمۆری، وەک ئەوان بێ ڕۆح و فیکر و عەمەل!

م. صلاح الدين احمد
#ئاستانە_Astana

11/29/2023 8:04:37 PM