کێشەی توێژی «ڕۆشنبیر» عالەمانیی کوردی

کێشەی توێژی «ڕۆشنبیر» عالەمانیی کوردی ئەوەیە کە بۆ ڕەخنەگرتن لە ئایین پەنا دەبەنە بەر هەموو شتێکی نائایینی! وەلێ نەنگە بەلایانەوە کە خەڵکی ڕەخنە لە بیر و هزری نائایینی بگرێت لەڕێی بیروباوەڕی ئایینییەوە! 

جا تاقمێکی دیکە هەن کە بە ڕواڵەت ئیسلامیی و بە کرۆک عالەمانیین، زۆر بە پۆزەوە دەڵێن کە کتێبخانەکانیان تەنیا لە سەدا بیستی کتێبی ئایینییە و ئەوی دیکە هەمووی نائایینییە و، دەڵێن دونیا هەمووی دین نییە و زۆر فراوانترە، ئەمانە کە عالەمانییەکی عەیارە بیست و چوارن، دێن کۆڕ و کۆبوونەوە دەکەن بۆ گەنجانی «دیندار» تا باسی ئایین و ئەخلاقیان بۆ بکەن!

ئەمانە کێشەیان ئەوەیە تێڕوانینی گشتییان بۆ پرس و بابەتە وجوودییەکان تێڕوانینێکی عالەمانییە و، هەر لەوێوە ڕاڤەکردنی ئایەت و فەرموودەکانیش دەخەنە خزمەت ئەم ئایدۆلۆژیایەوە! ئاخر ئایینی ئیسلام و ئایینی هیومانیزم لە دڵێکدا کۆ دەبنەوە؟! من زۆر سەرسامی ئەو هەموو پێکدژییەم کە ئەوانە لەنێو ئاوەزی خۆیاندا کۆی دەکەنەوە!

د. یەحیا ئیسماعیل

12/1/2023 3:06:55 PM