وێنەدانەوەیەک لە مێژوو

وێنەدانەوەیەک لە مێژوو

سەیرێکی کاتژمێرەکەی دەستت بکە و مێژووەکەی بگەڕێنەوە بۆ نزیک پازدە سەدە لەمەوپێش، کات کاتی جەنگ و جیهادە، پێغەمبەر (ﷺ) خالیدی کوڕی وەلیدی بەیاوەری کۆمەڵێک لە هاوەڵان دەنێرێت بۆ قەبیلەیەک، لەم دەرچوونە چەند کەسێک بەهەڵە دەکوژرێن، کاتێک هەواڵەکە دەگاتەوە لای پێغەمبەرمان (ﷺ) ئەم ڕووداوەی زۆر لا ناخۆش دەبێت، دوو جار دەفەرمووێت: «خودایە من بەریم لەو کارەی خالید کردی.» لە کاتێکدا خالید کارەکەی بەهەڵە کردبوو!

ئێستا کاتژمێرەکەت بگەڕێنەوە مێژووی تازە، مێژووی سەردەمی مافی مرۆڤ، بە دەقیقی (١٩٤٥) کات کاتی جەنگی جیهانیی دووەمە، جەنگی ئەمریکا و هاوپەیمانانیەتی لەگەڵ ژاپۆن و هاوپەیمانانی، لەم نێوەندەدا شەڕێکی قورسی ژاپۆن و ئەمریکایە بەدیاریکراوی، فڕۆکە جەنگییە خۆکوژەکانی ژاپۆن تەنگیان بە هێزەکانی ئەمریکا هەڵچنیوە، لەم کاتەشدا ئەمریکا بووبووە خاوەن چەکی ناوەکی بە هۆی ئۆفنهایمەرەوە، «هاری ترۆمان» سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیار دەدات ئەم قومبەلە زەڕییە لەسەر ژاپۆن تاقی بکاتەوە بەتایبەتیش لە قەرەباڵغترین شارەکان کە بووە مایەی کوژرانی سەدان هەزار کەس! کاتێک پرسیاریش لە «هاری ترۆمان» کرا سەبارەت بەم کوشتارگە گەورەیە کە ئایا ئەم  بڕیارە قورس نەبوو؟ وتی: "زۆرئاسان بوو بە وێنەی چەقەنەیەک!"

#ئاستانە_Astana

12/2/2023 9:51:16 AM