جوانی، بەهێزترین بەڵگەیە دژی بێباوەڕی!

جوانی، بەهێزترین بەڵگەیە دژی بێباوەڕی! 

بەهێزترین بەڵگە دژی بێباوەڕی، بەڵگەیەک نییە کە بە وشە و ڕستە بنووسرێتەوە، بەڵکوو بەڵگەی «جوانییە»
ئەگەر تۆ لە کاتێک لە کاتەکاندا جوانییەکی ڕاستەقینەت بینی و توانیت بۆ یەک سات خۆت لەبیر بکەیت، ئەوا بزانە کە تۆ بە هۆی شتێکی گەورەترەوە لە خۆت داماڵراویت. لەو چرکە ناکاتییەدا، دڵ هەست دەکات ئەم جیهانە پڕ لە خەفەت و مەراق و جەخارە تاکە ژیان نییە، زمانیش نەتوانێت بە وشە گوزارشتی لێ بکات.

«جوانی» ئاماژە بۆ جیهانێکی دەرەوەی ئەم جیهانە ماددییە دەکات؛ جیهانێكی باڵا، نیشتیمانێک کە ترسی مەرگی تێدا نییە. «جوانی» بەڵگەی ئەوەیە کە ئەو شتانە خودایین. چەپەکان بێزیان لەم بەڵگانە دێتەوە، چونکە بە وشە دەرنابڕدرێن و ئەوساش بە وشە هەڵناوەشێنرێنەوە.

‌‎جۆن ڕایت

‌‎سەرچاوە: 
‏John C. Wright, How we have been Robbed of beauty by the left

#ئاستانە_Astana

1/30/2024 10:50:16 PM