دووبارە موسڵمانانی هیندستان لەلایەن هیندییە ڕەگەزپەرستەکانەوە ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی توندوتیژی بوونەوە!

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دووبارە موسڵمانانی هیندستان لەلایەن هیندییە ڕەگەزپەرستەکانەوە ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی توندوتیژی بوونەوە!

دوای ئەوەی لە مانگی ٤ـی ساڵی ٢٠٢٢، کەوا بە فەرمی لە زۆربەی پەرستگاکانی هیندستان هەڵمەتێک دژی موسڵمانانی هیندستان ڕاگەیەنرا، وە بەشێک لە گەورەی پەرستگاکان بە ئاشکرا دەیانوت: "ئێوەی هیندی دەتوانن مۆبایلێکی زیرەک بکڕن و پارە خەرج بکەن، بەڵام ناتوانن شمشێرێک بکڕن بۆ کوشتاری موسڵمانان!"
هەفتەی ڕابردووش دووبارە دەستیان بە هێرش کردەوە بۆ سەر گیانی موسڵمانان. جگە لەمەش، چەندان مزگەوت ڕووخێنران لە دەورووبەری مانگی ٤ـی ساڵی ٢٠٢٢دا. ئەم هەفتەیەش بە فەرمی مزگەوتی «بابر»یان کردە شوێنی بتپەرستی و لە تەلەفزیۆن بە شێوەی ڕاستەوخۆ مەڕاسیمی بتپەرستییان لەم مزگەوتە ئەنجام دا، وەک سووکایەتییەک بۆ موسڵمانان! کە مزگەوتەکە تەمەنەکەی بۆ سەدەی ١٦ دەگەڕێتەوە!

ئەمە لە کاتێکدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا بە هەموو جۆرێک بێدەنگن بەرانبەر بەم هێرشانە!

سەرچاوە:


https://aje.io/600m1e

#ئاستانە_Astana

2/2/2024 5:57:52 PM