ڕێگای ڕزگاربوون تەنیا لە شوێنکەوتنی پێغەمبەر (ﷺ)

ڕێگای ڕزگاربوون تەنیا لە شوێنکەوتنی پێغەمبەر (ﷺ)

{لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيراً} [الأحزاب: ٢١]
دەقی ئایەتەکە ڕێگای ڕزگاربوونی قەتیس کردووە لە یەک ڕێگەدا، ئەویش شوێنکەوتنی پێغەمبەر (ﷺ) و کردنیەتی بە سەرمەشق. جا ئەوەی سەیرە، نەیارانی ئەم سەردەمە تەفسیری پێغەمبەر (ﷺ) ڕەت دەکەنەوە، لە کاتێکدا ڕێگەی تەفسیر بە خۆیان دەدەن بە گوێرەی هەوا و تێگەیشتنی نەخۆشیان!

حوججیەتی فەرموودە 

پێشەوا «بەیهەقی» دەفەرمووێت: "ئەگەر سوننەت حوججە نەبووایە، ئەوا لە وتارەکەیدا کە فێری ئایینی دەکردن، بە خەڵکە ئامادەبووەکەی نەدەفەرموو: 'با ئەوەی ئامادەیە بیگەیەنێت بەوەی ئامادە نییە، چون زۆر کەس لەوەی پێی دەگەیەنرێت باشتر تێی دەگات لەوەی بیستوویەتی.'
پاشانیش فەرموودە موتەواتیرەکە باس دەکات: 'خودای گەورە ڕووی کەسێک سپی بکاتەوە کە فەرموودەیەکمان لێوە دەبیستێت و بەو شێوەیەی کە بیستوویەتی دەیگێڕێتەوە، چون لەوەیە ئەوەی پێی دەگەیەنرێت باشتر تێی بگات، تا ئەوەی بیستوویەتی.' "


پەرتووکی: فەرموودە لە سایەی قورئاندا لاپەڕە: ١١

#کتێبەکانی_ئاستانە
#ئاستانە_Astana

2/6/2024 8:52:54 PM