تاقيكردنەوەى من و تۆيە!

تاقيكردنەوەى من و تۆيە!

ئەم پەيامەم تەنیا بۆ ئەوانەيە بڕوايان بە وەلاء و بەڕائى نێوان موسڵمانان هەيە.

ئەمەى ئەمڕۆ دەگوزەرێت، تاقيكردنەوەى من و تۆيە لە ئيمانەكەماندا، نەوەک مەترسیی كەوتنى يەكجارەكیی ئوممەت، موسڵمانان لە قۆناغەكانى مێژوودا بارودۆخى زۆر لەمە سەختتريان تێپەڕاندووە. سەردەمانێک لە بەردەرگاى شارە ئيسلامييەكان بە ئێسک و پروسكیی موسڵمانان گرد هەڵدەدرايەوە، ڕۆژانێک لە عەككادا بە چەندان هەزار موسڵمان لە شەو و ڕۆژێكدا لەناو بران. زۆرى نەخاياند ئەو ڕۆژانە ڕۆيشتن و شكۆى ئوممەت گەڕايەوە. ئاماژەكان بە ڕوونى پێمان دەڵێن ئەمڕۆش تێدەپەڕێت، بەڵام گرنگ ئەوەيە ئايا من و تۆ لەم تاقيكردنەوەيدا دەردەچين، يان نا؟

سەختە ببينيت موسڵمانێک هەندێک جار فيلمێک فرمێسک لە چاوانى بهێنێت، گوێگرتن لە ئاوازێل بيگريەنێت، بەڵام وەلاء و بەڕائى ئيمانەكەى هێندە سست بێت، ئەم هەموو هاوار و مەينەتييەى موسڵمانانى ئەمڕۆ نەتوانێت فرمێسكێكى پێ بڕژێت، كەمێک لە خەندەكانى كەم بكاتەوە، چەند خولەكێكى شەوێكى ژيانى لە جێگە گەرمەكەى هەستێت و دەستێک بەرز بكاتەوە. لەوە سەختتر ئەوەيە ببينيت كەسانێک بە ناوى خوا و پێغەمبەرەكەيەوە (ﷺ) بكەونە وێزەى هەست و شعوورى موسڵمانان و، لە بری هاوخەمى؛ بۆڵە و پرتەيان بەسەر كەسانێكدا بن كە لە ماڵ و حاڵى خۆياندا كۆمەڵكوژ دەكرێن، قسەى وا دەكەن بەشى پيسكردنى هەموو زەرياكان دەكات، بە دڵنياييەوە: {وَمَا تُخۡفِی صُدُورُهُمۡ أَكۡبَرُۚ}.

تەنیا ديوێكى ئەرێنى لە بينينى ئەو جۆرە كەسانەدا شک بەرم، وێناكردنى مونافيقەكانى سەردەمى ڕەسوولە (ﷺ) كە شكڵ و شێوەيەكى موسڵمانانە و دەمودڵێكى دووڕووانەيان هەبوو، ئەوان لە پەرستش و تەنانەت سەنگەرەكانيشدا بوونيان هەبوو، بەڵام لە ئاست ئازاردانى موسڵماناندا دەمى خۆيان پێ ڕانەدەگيرا.

م. نیھاد جەلال

2/16/2024 10:13:07 PM