سێر ئەلفرێد ئایەر و چەمکی ئایین لە قاڵبی ماددەدا

سێر ئەلفرێد ئایەر و چەمکی ئایین لە قاڵبی ماددەدا

«سێر ئەلفرێد ئایەر» فەیلەسوفێکی ئینگلیزییە، بەرپرسی یانەی سۆکراتە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد. خاوەن بیرۆکەی «لۆژیکاڵ پۆزەتیڤیزم»ـە وەک لقێک لە فەلسەفەی ماددیگەرایی٬ خاوەن خەڵاتی سوارچاکەکانی بەکالۆریۆسە لە ساڵی ١٩٧٠، خاوەن خەڵاتی فەخری دکتۆرایە لە زانکۆی برەسل لە ساڵی ١٩٦٢ ئەندامە لە فەخری ئەندامەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەر و زانست.

فەلسەفەی ماددیگەرایی لۆژیکی بەوە کۆتایی هات کاتێک بیردۆز و پێشەوا گەورەکەی سێر ئەلفرێد ئایەر لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم ڕایگەیاند کە ئەم فەلسەفەیە پڕە لە شتی دژیەک و پێچەوانە، سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکی دوورودرێژی لە چارەسەرکردنی هەڵەکانی ئەم فەلسەفەیەدا بەسەر بردبوو. ئایەر درکی بەوە کردبوو کە وەک چۆن ناتوانرێت یاساکانی گەڕان و لێکۆڵینەوە لەو زانستە پراکتیکییانەی کە لەسەر هەستەکان وەستاون٬ وەک: کیمیا و فیزیا٬  لەسەر زانستە مرۆڤایەتییەکان٬ وەک: فەلسەفە و لۆژیک و ڕەوشت جێبەجێی بکەین. ئەم جۆرەش ناتوانرێت لێکۆڵینەوە لە چەمکە ئایینییەکان بە پێوەری چەمکە زانستییەکان بێت، بۆیە پێویست ناکات هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە قسەی «خودا لە هەموو شوێنێکە» بە پێوەری شوێن لە فیزیای نیوتن٬ یان فیزیای ئەنیشتاین بپێورێت. بەم شێوەیە٬ ئایەر هەڵسا بە ڕاگەیاندنی مردنی فەلسەفەی ماددیگەرایی لۆژیکی و بەخاکسپاردنی.

1.  https://www.thegazette.co.uk/London/issue/44999/supplement/1
2.  https://www.encyclopedia.com/history/historians-and-chronicles/historians-miscellaneous-biographies/aj-ayer#:~:text=He%20was%20elected%20a%20fellow,and%20was%20knighted%20in%201970.
3.  کتێب، ئیلحاد گرفتێکی دەروونییە، لا: ٤٩-٥٠

#ئاستانە_Astana

2/27/2024 1:20:28 PM