"شانازی دەکەم بە وێرانبوونی غەززە"

"شانازی دەکەم بە وێرانبوونی غـ.ـەززە"

«مای غۆلان» وەزیری یەکسانیی کۆمەڵایەتیی ئـ.ـیسڕائـ.ـیل لە وتەیەکیدا لە بەردەم کنێسیتی ئیـ.ـسڕائـ.ـیلی ڕایگەیاند کە شانازی دەکات بە وێرانبوونی غـ.ـەززە و، منداڵانی غـ.ـەززە تا ٨٠ ساڵی تر بۆ نەوەکانیان دەگێڕنەوە کە جـ.ـوولەکە چی لێ کردوون دوای کوشتنی خێزان و کەسوکاریان و، دەستدرێژی و ڕفاندنی مەدەنییەکانیان.

ئەمەی سەرەوە و زیاتریش کە بە گرتەی ڤیدیۆیی و بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ دەکرێت لەلایەن وەزیرێک بە ناونیشانی لە کەوانەیەکدا: «یەکسانیی کۆمەڵایەتی»یەوە! بە بەرچاو شاشەی تیڤییەکان هاوار دەکات، ئەمەیە ئەو بەهایانەی ڕۆژئاواییەکان بەرگری لێ دەکەن و ئەمریکا ڤیتۆی بۆ بەکار دەهێنێت، ئەو شارستانییەتەیە بە زۆر پێمان دەفرۆشن و لەنێو سیستەمی خوێندنەکانمان جێگیری دەکەن، دواتریش وا وێنا دەکرێت دڕندە بەرگریکارە و فریادڕەس بکوژە.

سەرچاوە:
https://m.youtube.com/shorts/2853POSPMpc

2/27/2024 1:20:53 PM