خۆ هەر من نیم، زانایانیش وا بوون!

بۆچوونم گۆڕاوە!
خۆ هەر من نیم، زانایانیش وا بوون!

- ئاخر ئەوان دژی خۆیان لەلا پەسەند بوو لە کۆن و نوێدا، خەڵکیان ئازاد دەکرد، لەسەر یەقین شەڕیان نەدەکرد، بۆیە عەیبدار نەبوون کە گۆڕان.
• بەڵام ئێستا دژی خۆیان لە لا بەدبەختە لە کۆن و نوێدا، خەڵکی ناچار دەکەن لەسەر گومان، نەشگۆڕێن عەیبدارن، چجای بە گۆڕاوی شەڕ بکەن!

- ئەوان ئاستی زانستی پێش گۆڕانی و دوای گۆڕانی زۆر جیاواز بوون، تەنانەت وڵاتەکەشی دەگۆڕی، هەر دەبوو بگۆڕێت.
• بەڵام ئێستا نەخوێنەدەوارتر بووە هەمان تاس و مێز و دیکۆرە، بۆیە زۆر سەیرە کە دەگۆڕێت، چواردەوریشی لێی تێناگات!

- ئەوان دوای گۆڕانی بۆچوون تەوازوع و نەرمی فێر دەبوون.
• کەچی ئەمان ئێستا و هەمیشە هەر چاوقایم و ملڕەق و قیتن، دڵنیابە ئەمەش دەگۆڕن!

- بۆ ئەوان فەزل بوو گۆڕان، چونکە بابەتی فیقهی و سەرەتایی بوون، تەنیا خۆشیان دەگۆڕان، دواتر کۆمەڵە.
• بەڵام ئەمان سەرەتا بارەگای نوێ دەیان گۆڕێت دواتر خۆیان، فێرخوازیش دەبێت بگۆڕێت با لەسەر قسەی کۆنی ئەم زواجیشی فەسخ کردبێتەوە!

- بە هۆی گۆڕانی بۆچوونی ئەوان دین فراوانتر دەردەکەوت، شتی نوێ کەشف دەبوو، کێشەی پێ حەل دەکرا.
• بە هۆی گۆڕانی ئەمان دین تەسکتر دەردەکەوێت، حەق لێڵ دەبێت، کێشە زیاتر دروست دەبێت.

- ئەوان بۆچوونیان دەگۆڕا نەک مەبدەء.
• ئێستا مەبدەء و هاوڕێ و ... هتر دەگۆڕێت، ئەمە گۆڕانە یان لادان؟

زۆربەی گۆڕانی ئێستا بەرژەوەندیی ڕۆژگارە، ئەگینا چۆن ڕایێکی لا پەسەند بێت بە ئەندازەی قورئان لە ماوەیەکی کەمدا پێی بێباوەڕ دەبێت وەک ئیمانی شەیتان!
ئەم دیاردەیەش تا بێت لە زیادبوونە تا وای لێ دێت کە: (يصبح الرجل مسلمًا ويمسي كافرًا، ويمسي مؤمنًا، ويصبح كافرًا) هۆکاریش بەرژەوەندییە، بۆیە ئاخیری حەدیثەکە دەفەرمووێت‌: «يبيع دينه بعرض من الدنيا»!

کۆتا وتە: بگۆڕێن و نەگۆڕێن لە زانایان ناچن.

دع المکارم لا ترحل لبغیتها  
                       واقعد فإنك أنت الطاعم الكاسي

د. ئەحمەد ڕازی
#ئاستانە_Astana

3/11/2024 9:54:04 PM