خەڵکی چۆن لە ململانێی تاوانبار و خاوەن حەق دەڕوانن؟!

"زۆرێک لە خەڵکی لە دوورەوە ڕادەوەستن و لە ململانێی نێوان تاوانباران و خاوەن پەیامەکان دەڕوانن، هەتا ژمارەی قوربانییان و ئازارەکانی خاوەن پەیامەکان زۆر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەجێگیری لەسەر پەیامەکەیان دەمێننەوە و بەردەوامن لە ڕێگاکەیان؛ ئەوسا کاتێک ئەو زۆرینە تەماشاکەرە هەست دەکەن خاوەن پەیامەکان سەرباری هەموو قوربانی و ئازارەکان دەست لە پەیامەکانیان هەڵناگرن، ئەوا دەڵێن بێگومان دەبێت لەم پەیامەدا شتانێک هەبێت زۆر بەنرختر و بەهادارتر بێت لەوەی لە پێناویدا دەیکەنە قوربانی، سا ئیتر زۆرینە تەماشاچییەکە دێنە پێشەوە بۆ ئەوەی بزانن ئەم توخمە گرانبەها بەنرخە چییە کە هەموو ئامانجەکانی دیکەی ژیان و تەنانەت خودی ژیانیش دەخاتە خوار خۆیەوە! ئیدی لەوساتەوە تەماشاکەران دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە ململانێکەیان ڕوانیوە، پۆل پۆل دێنە ناو ئەم بیروباوەڕە نوێیەوە."

سەید قوتب
#ئاستانە_Astana

3/12/2024 11:29:50 PM