پزیشکێك واز لە دونیا دێنێت و ڕوودەکاتە غەززە!

(د. خالد الشموسي) پزیشکە و خەڵکی عوممانە، خاوەنی سەنتەرێکی پزیشکیی گەورەیە لە وڵاتەکەی خۆی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر و ڕاوێژکاری پزیشکی هەناوی و ئەندۆسکۆپی پێشکەوتووە، زەمالەی ئەمریکی-کەنەدی هەیە و لە شاری لۆس ئەنجلۆس و مەسقەتی پایتەختی عوممان پزیشکی خوێندووە. هەروەها لە ئەمریکا و ئۆتاوا و مانیتۆبا لە کەنەدا، واتە لە بەرزترین ئاستدایە و جیهان بە شێوەیەکی بەرفراوان بە ڕوویدا واڵایە.

هەموو ئەمانەی بەجێ هێشت و چووە غـ.ـەززە بۆئەوەی یارمەتیی براکانی بدات و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام بدات. کاتێک بینی شەڕەکە توندتر دەبێتەوە، دەیتوانی ڕەفەح بەجێ بهێڵێت، بەڵام هەڵیبژارد کە لەگەڵ براکانی بمێنێتەوە.  

ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "جـ.ـوولـەکەکان دەستیان بەسەر  ڕێڕەوی ڕەفەحدا گرت، سوپاس بۆ خودا لەگەڵ خەڵکی غـ.ـەززەین و لەگەڵیان دەژین و لەگەڵیاندا دەمرین (المحيا محياهم والممات مماتهم)."

دواتر شاهیدی بە فەرموودەیەک هێناوەتەوە کە موسلیم ڕیوایەتی کردووە لە پێغەمبەری نازدارەوە (ﷺ) کاتێک بە پشتیوانانی فەرموو: «نەخێر، من بەندەی خودا و پێغەمبەرەکەیم و کۆچم کرد لەبەر خودا و بۆ لای ئێوە، ژیان و مردنم لەگەڵ ئێوە دەبێت.»

#ئاستانە_Astana 
#تۆفان

5/7/2024 8:52:40 PM