لە وەڵامی مەریوان نەقشبەندیدا لە بۆشایی موسڵماناندا!

لە وەڵامی مەریوان نەقشبەندیدا 
لە بۆشایی موسڵماناندا!

بەشداریم کرد لە «کۆنفرانسی دابڕان» کە بەداخەوە شوێنی موسڵمانان لەم جۆرە چالاکییانەدا چۆڵە و، بەناو توێژەران بە کەیفی خۆیان شت دەڵێن.
مەریوان نەقشبەندی وتی: "ئیسلامی سیاسی بە بەرتیل خەڵک موسڵمان دەکات."
لە وەڵامیدا وتم: "موسڵمانبوونی بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە بەرتیل نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە کەڵەکەبوونی پرسیاری وجوودی لای بیانییەکان و دۆزینەوەی وەڵامەکان لە ئیسلامدا هەیە، ئەو کەسانە وەڵامی ژیان لە ئیسلامدا دەدۆزنەوە و، دەتوانیت بچیت لێیان بپرسیت، چونکە ئەوان کێشەی مانایان هەیە، نەک ماددە."

مەریوان نەقشبەندی وتی: "مزگەوتەکان ناوی عەرەبییان لێدەنرێت." وتم: "هەرچی شەقام و شوێن و هۆڵ و مۆڵ و سیتی هەیە، هەمووی ناوی بیانییە."

ئاوات حیسامەددین نوێنەری زەردەشتییەکان وتی: "کتێبی ئایینیی توندڕەو چاپ دەکرێت." وتم: "ئێوەش ئازا بن و خەڵک پەروەردە بکەن و کتێب بفرۆشن."

پێویستە بەشێک لە مەلا و بانگخوازەکان  ئامادەیی ئەم جۆرە چالاکییانە بن.

گۆران ئیبراهیم ئەحمەد
#ئاستانە_Astana

5/15/2024 11:02:26 PM