لە زاخۆ ڕێگە بە خوێندکارە نیقابەکان نەدراوە بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکەن!

لە زاخۆ ڕێگە بە خوێندکارە نیقابەکان نەدراوە بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکەن!

یەکێک لە خوێندکاران دەڵێت: نوێنەرەکەمان دوو ڕۆژ لەمەوپێش پێی ڕاگەیاندین کە ناتوانین بە نیقابەوە لە تاقیکردنەوەکان بەشدار بین؛ ئەمڕۆ لیژنەی ئەزموونەکان ڕێگریی کرد لەوەی تاقیکردنەوە ئەنجام بدەین.

ئەم بڕیارەی زانکۆی زاخۆ کاردانەوەی لێ کەوتەوە. هەرچەندە زانکۆ دەڵێت: بۆ پشکنین ئەم هەنگاوەیان ناوە، بەڵام خوێندکاران دەڵێن: پشکنەری ئافرەتان لە هۆڵەکان نەبووە، پێشتر نیازی ڕێگری هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدا زۆرێک لەو خوێندکارانەی لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆ و ئامادەییەکان نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن، لە باڵاپۆشانن.

#ئاستانە_Astana

5/15/2024 11:05:38 PM