خودای گەورە لەسەر کار و کردەوەکانت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات، نەک لەسەر ئەنجامەکان

خودای گەورە لەسەر کار و کردەوەکانت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات، نەک لەسەر ئەنجامەکان؛ وەک ڕزگارکردنی ئوممەت. ئەمەش ئارامییەکت پێ دەبەخشێت کە ئیدی دڵنیا دەبیت هێندەی ئەوەی کە هەوڵ و کۆشش دەکەیت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت، نەک بە ئەندازەی ئەوەی لەسەر عەرزی واقیع دێتە دی.

بەڵێ، دەبێت بە خۆماندا بچینەوە کە بۆچی ئەو ئەنجامەی چاوەڕێمان دەکرد نەهاتەدی و، ئاخۆ کەمتەرخەم بووین تا کەموکورتییەکان بدۆزینەوە و چارەسەری بکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا بیر لەوەش دەکەیتەوە کە سەرکەوتنت نەبەستراوەتەوە بە گۆڕینی واقیع، بەڵکوو هەنگاو هەنگاو لەگەڵت دێت وەختێک شوێن پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەکەویت.

لە پەرتووکی: مزگێنییەکان

#ئاستانە_Astana 
#کتێبەکانی_ئاستانە

5/15/2024 11:06:25 PM