نموونەی مرۆڤ و ژیانی هاوچەرخ

نموونەی مرۆڤ و ژیانی هاوچەرخ


نموونەی مرۆڤ لە سەردەمی هاوچەرخدا وەک گەنجێکی سادە و ناشارەزا و، جادووگەرێکی دڕندە بە دەمامکێکی جوانەوە وایە، کاتێک گەنجەکە هەر شتێکی بوێت؛ جادووگەرەکە پێی دەدات، لە بەرانبەردا دڵۆپ دڵۆپ ژیانی لێ دەدزێت، تا ئەو کاتەی جادووگەرەکە هەموو شتێکی لە گەنجەکە سەند، ئەوکات گەنجەکە بۆی دەردەکەوێت کە جادووگەرەکە تەنیا کۆمەڵێک کاغەزی بێبەهای پێ داوە ...


ژیان شتێکە و، زانین و کار و دەستکەوت شتێکە و، خۆشەویستی و ئاسوودەیی شتێکە و، ئەوەی لەم ژیانەدا دەیکەین بەتەواوی شتێکی ترە ...


ئێمە تەنیا وەک کەسێک ڕەفتار دەکەین کە دەچێتە ناو ئەشکەوتێکی پڕ لە گەنجینەی دڵ شەیداکەر و، بە پەرۆشەوە یەک لە دوای یەک دەست بۆ گەنجینەکان دەبات و بە دوای چێژێکی نوێدا دەگەڕێت تا هەموو ژیانی لەمەدا لەناو دەبات. گەنجینەکان بە درەوشاوەیی دەمێننەوە و جەستەی ئەمیش لەنێو خۆیدا دەتوێنێتەوە!


عبداللە عثمان


#ئاستانە_Astanat

5/22/2024 5:43:28 PM