فارووق ڕەفیق و نیشاندانی جـ،ـوولـ،ـەکە وەک ستەملێکراو

فارووق ڕەفیق و نیشاندانی جـ،ـوولـ،ـەکە وەک ستەملێکراو

نووسەرێک، بێ ناسنامەی فیکری دەهاوێژێت.


دۆخێکی دەروونیی ئینکارگەری لای بەرەی باڵادەست هەیە، تۆ چەند وەسفی بکەیت و بیکەیت بە فریشتە، ئەو هێشتا باوەڕت پێ ناکات و بە مەرامگەرێتی لێکی دەداتەوە، چونکە ساڵانێکە بەناو نووسەر و ڕۆشنبیر و مونەوەر و موفەکیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی وەرگرتنی سپۆنسەری ماددیی چەورەوە، دەیەوێت کولتووری زاڵ -بەگشتی کولتووری یەکسانە بە کولتووری ئەمریکیی ماکدۆناڵدیسم-، بۆ ناو کولتوورەکانی تری خۆرهەڵات بگوازنەوە و وێنای ناواقیعی دروست بکەن، لە کاتێکدا لایەنی وێناکراو خۆی شکی هەیە لەو وێنایە و باوەڕی پێ ناکات، قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی بەوە کردووە کە چەندە شوێنیان بکەون، هێشتا باوەڕتان پێ ناکەن.


بەشێکی بەرچاو لە جـ،ـوولـ،ـەکە مونسیفەکان، بەبێ پەردە ڕایان گەیاندووە کە لە سەردەمی ئیسلامدا باشترین کەسێتی و سەروەرییان هەبووە و پارێزراو بوون، بەراورد بە دەسەڵاتی مەسیحی و، تا دەگاتە نازییەتی ئەڵمان -کە لە ئێستادا ئەڵمانیا بۆ ساڕێژکردنی برین و هەستکردن بە تاوانەکەی، دڵنەوایی جـ،ـوولـ،ـەکە دەکات و پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات لە ستەمی سەر غـ،ـەزز،ەدا-.


پێشتر چەندین نووسەری ناسراو پشتگیریی کوێرانەی غەربیان کرد بە شێوە گشتییەکەی، بەڵام درەنگانێک پەشیمان بوونەوە و لە بێسوودییەکەی تێگەیشتن، بەڵام درەنگ بوو!


نووسینی: «گۆران ئیبراهیم»


#ئاستانە_Astanat

6/12/2024 8:55:12 PM