عەجائیبگەلێک کە لە کۆتاییدا تێیانگەیشتم!

عەجائیبگەلێک کە لە کۆتاییدا تێیانگەیشتم!


لە هەموو تەمەنمدا سێ شت هەبوون سەرم لێیان دەسوڕما؛ تا گەیشتین بەم ڕۆژگارە کە سەرسوڕمان تێیدا بوونی نەماوە.


زۆر سەیرم لە چیرۆکی گەلی پێغەمبەر (لوط) دەهات، سەرم سوڕمابوو بە بوونی گرووپێک لایان داوە بە لای هاوڕەگەزبازیدا، شتێکی زۆر عەنتیکە بوو لە لام؛ تا گەیشتین بەم ڕۆژەی ئەمڕۆ گەلێک جەژنێکی ساڵانەیان هەیە کە مانگێکی تەواو دەخایەنێت (Pride Month).


هەروەها دەربارەی کۆمەڵی (نواصب) چەند بابەتێکم خوێندەوە، مێشکم باوەڕی بەوە نەدەکرد کە لە مێژووی ئیسلامدا مەزهەبێک بوونی هەبووە ڕقیان لە ئەهلی بەیت بووە (خودا لێیان ڕازی بێت) و، گاڵتەیان بە خوێنی پیرۆزیان کردووە کە بە ستەم ڕژاوە، تاوەکوو لەم چەند ساڵەی کۆتایی کەسانێکم بینی لە کۆمەڵی (نواصب) کە بە گۆشت و ئێسک و زمانیان بوهتان دەکەن ...


هەروەها تووشی ئەوپەڕی سەرسوڕمان دەبووم لە هاتنی دەجاڵ لە کۆتایی هاتنی دونیادا؛ کە خەڵکی شوێنی دەکەون و،  دەیکەن بە خودای خۆیان لەگەڵ ئەوەی مرۆڤە و، کوێریشە ... بەڵام ئەم سەرسامییە بوونی نەما کاتێک بینیم شەحرور و کەیالی و شوێنکەوتووانی (تكوين) کەسانێک شوێنیان دەکەون و باوەڕیان وایە ئەم کەسانە پشتیوانانی «ڕۆشنگەریی ئیسلامین» ...


فیتنەگەلێک وەک شەوەزەنگ تاریک


سامی عامری

#Astana_ئاستانە

6/14/2024 9:09:41 PM