سبەینێ چی ڕوو دەدات، چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین؟!

سبەینێ چی ڕوو دەدات، چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین؟!


خۆر لە ڕۆژێکی باشتر لە ڕۆژی عەرەفە هەڵ نایەت، هەروەها لە شەوێکی باشتر لە شەوی قەدر ئاوا نابێت، نزاکردن تێیاندا لە باشترین کردەوەکانن، هەروەها نزیکترینن بۆ وەڵامدانەوە و قبووڵبوون. بۆ ئەوانەی لە حەج نین، پێویستەکا لەگەڵ ڕۆژووی عەرەفەدا ڕۆژەکەیان پڕ بکەن لە خوێندنی زیکر و قورئان و نزاکردن. (ابن عباس) و (عمرو بن حریث) لەم ڕۆژەدا هانی خەڵکیان دەدا بۆ مانەوەیان لە مزگەوتدا.


باشترین کردەوەی ڕۆژی عەرەفە دوای بەڕۆژووبوون؛ خوێندنی زیکر و نزاکردنە، نزاکردن زیاتر ، خۆنەبەستنەوەش بە یەک نزاوە، بەڵکوو کۆی چاکەی دونیا و دواڕۆژی داوا بکات. بێبەشترین کەسەکان ئەوانەن کە تاوان دەکەن لەڕۆژێکدا کە خوای گەورە لەلای فریشتەکانی شانازی بە بەندەکانییەوە دەکات، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: "خوای گەورە نزیک دەبێتەوە و شانازی بە ئەهلی عەرەفەوە دەکات لەلای فریشتەکانی."


خوای گەورە نایەتە ئاسمانی دونیا، ئەگەر لە کاتێکی زۆر گەورەدا نەبێت، هەروەها هاتنەخوارەوەی لە ڕۆژدا نەسەلمێنراوە جگە لە ڕۆژی عەرەفە، هەروەها دەرگای ڕەحمەتی لەوە فراوانتر نابێت. بێبەش ئەو کەسەیە کە دەرچەیەک بۆ خۆی نادۆزێتەوە لەو ڕۆژەدا. گەورەترین ڕۆژوو لەدوای ڕۆژووی ڕەمەزان؛ ڕۆژووی عەرەفەیە، خوای گەورە لە گوناهی دوو ساڵ خۆش دەبێت، باشترینی کردەوەکانیش - بۆ ئەوانەی لە حەج نین - ڕۆژووگرتنە، هەروەها زیکری (اللە اکبر) و نزاکردن و داوای لێخۆشبوون. 


باشترین ڕۆژی دە ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی عەرەفە و قوربانیکردنە، ئەوەی کە سەرەتاکەی لەدەستداوە با فریای کۆتایییەکەی بکەوێت، چونکە کردەوەکان بە کۆتایییەکانیان دەناسرێن. لە ڕۆژی عەرەفەدا بەهەشت نزیکترینە و دۆزەخ دوورترینە، بێبەشیش ئەو کەسەیە کە کردەوەیەک نادۆزێتەوە خۆی پێ ڕزگار بکات. پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: "ڕۆژێک لە عەرەفە گەورەتر نییە کە خوای گەورە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ لاتانبدات."


#ئاستانە_Astana

6/15/2024 12:00:43 AM