بەکاڵاکردنی مرۆڤ و خۆشبەختیی ساختەکراو
بەکاڵاکردنی مرۆڤ و خۆشبەختیی ساختەکراو
«ویلیام دەیڤیز»، لە وەڵامی ئەوەی چۆن حوکوومەت و کۆمپانیا زەبەلاحەکان خۆشگوزەرانی بە خەڵک دەفرۆشن و مرۆڤ بووە بە کەرەستەیەک بۆ ساغکردنەوەی؛ دەڵێت: "دەکرێت بڵێین ئێمە بووین بە بەرهەم و کاڵای چەندین هەوڵی تێکئاڵاو و هەمەجۆر، هەندێک جاریش هەوڵی بەرهەڵستکارانە، بۆئەوەی چاودێریی هەست و سۆزەکانمان بکرێت.
بازرگان و ڕێکلامکەران، بەرپرسانی توانا مرۆییەکان، حوکوومەت و کۆمپانیاکانی دەرمان؛ هەموویان چاودێریمان دەکەن، هانمان دەدەن و توێژینەوەمان لەسەر دەکەن، چاکسازیمان تێدا دەکەن و، لە ڕووی سایکۆلۆژی و دەروونییەوە ئاراستەمان دەکەن. ئەمە هەمووی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەوە دەستی پێکردووە".
ویلیام دەیڤز: دروستکردنی خۆشبەختی
#ئاستانە_Astana