سوپای جـ*ـوولەکە، لە شەوی قەدردا ھەڵدەکوتێتە سەر «مزگەوتی ئەقـ'ـسا!»
سوپای جـ*ـوولەکە، لە شەوی قەدردا ھەڵدەکوتێتە سەر «مزگەوتی ئەقـ'ـسا!»
دوای ئەوەی لە کۆتا ھەینی مانگی ڕەمەزان، ٧٠ ھەزار نوێژخوێن لەنێو مزگەوتی ئەقـ'ـسا نوێژی ھەینیان بە ئەنجام گەیاند، ھێزەکانی سوپای جـ*ـوولەکە بەرگەی ئەو جۆش و خرۆشی موسوڵمانانیان نەگرت و لە شەوی ٢٦ی قەدر و کۆتا ھەینی ڕەمەزان، ھەڵیان کوتایە سەر ڕووگەی (قیبلە) یەکەمی موسوڵمانان (ئەقـ'ـسا)، نوێژگە و بەرماڵی مزگەوتەکەیان بە خوێنی زیاتر لە ٢٠٠ موسوڵمان سوورکرد!
بە پۆستاڵ و چەکەکانیان، بە بەرچاوی جیھانێکی پڕ "ئازادیخوازی!" کەڕ و لاڵەوە، حورمەتی ئەم مانگ و شەوە پیرۆزەیان شکاند. لە هەمانکاتدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەکوو «ئینستاگرام» ھاشتاگی ڕووداوەکەیان قەدەغەکرد. تۆڕی کۆمەڵایەتی «تویتەر»ـیش ھەندێک لە ھاشتاگەکانی سڕیەوە کە دیمەنی ھەڵکوتانەکەیان بە جیھان دەگەیاند.