مونا کورد، کچەکەی سەڵاحەددین لە بەرانبەر سوپایی ئیسرا'ئیلدا!

مونا کورد، کچەکەی سەڵاحەددین لە بەرانبەر سوپایی ئیسرا'ئیلدا!

کچە کورد مونا، کە لە خێزانێکە لەو سەدان خێزانە کوردانەی لەمێژەوە نیشتەجێی قودسن، سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشاوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە دەڵێت: "زەوییەکمان کڕی، ٩ ساڵ چاوەڕێمان کرد تا مۆڵەتمان پێ بدەن بیکەین بە خانوو، بەڵام دەسەڵاتی داگیرکاری جوو'لەکە نەیهێشت! دواتر کردمان بە خانوو. کە تەواو بووین، گووتیان بێ مۆڵەت دروستکراوە و نابێت نیشتەجێی بن. لێیان قەدەغە کردین و پێیان چۆڵکردین، بەڵام پاش دوو ساڵ، خێزانێکی جووِلەکەیان لە ماڵەکەی ئێمەدا نیشتەجێ کرد! ئێستا ئەوان لە بەشێکی ماڵەکە و ئێمەش لە بەشێکی دەژین."

گرفتەکەی مونا کورد، لە سەروبەری ئەو ڕاپێچییە زۆرەملێیەی هێزەکانی ئیسر'ائیلە بۆ دانیشتوانی گەڕەکی «شێخ جەڕاح» دێت، کە بەزۆر لە خانووی خۆیان دەردەکرێن و خێزانێکی جوو'لەکە نیشتەجێ دەکەن. تەنانەت -وەک مونا دەڵێت- ناوماڵەکەشت دەبەن و دواتر پارەی گواستنەوەکەیت لێ دەستێنن!

مونا نەبیلی کورد، لە پارچە ڤیدیۆیەک لەگەڵ پیاوێکی جوودا دەردەکەوێت کاتێک بەزۆر ماڵەکەی داگیر دەکات، دەڵێت: "ئەوە ماڵی منە! چۆن داگیری دەکەیت و لێمی دەبەیت؟!"
پیاوەکە پێی دەڵێت: "ئەگەر من نەیبەم، کەسێکی تر هەر دەیبات!"

مونا کورد، گووتیشی: "ئەم دەستدرێژییانە زۆر کۆنە. تەمەنی یازدە ساڵی خۆمم بیردێت کە هێزە ئیسر'ائیلییەکان دەرگایان لەسەر دەشکاندین، منداڵیان لە پەنجەرەوە هەڵدەدایە دەرەوە، خەڵکییان بە بێ جل پەلکێشی دەرەوە دەکرد؛ کە ژنیشیان تێدابوو!"

مونا کورد، بە هۆی بەرهەڵستی کردنی ئەم بڕیارە نادادپەروەرییەی هێزی ئیسرا'ئیل، دەستدرێژییەکی زۆری کراوتە سەر و تەنانەت -وەک لە پارچە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت- بە چەند سەربازێکەوە لێی دەدەن و براکەی قۆڵبەست دەکەن!
شایەنی باسە، نازناوی «کورد» دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە خێزانە کوردییەکان، کە زۆر دەمێکە نیشتەجێیی فەلەستین و دەوروبەری قودسن. هەر لە سەردەمی باوە گەورەی کورد، سەڵاحەددین، لەوێ نیشتەجێ بوون و ناوچە و گەڕەکی تایبەتی بە خۆیان پێدراوە لە قودس. لەبەر زۆی ژمارەی کورد، گەڕەکێکیان بە ناوەوە کراوە بە ناوی «گەڕەکی کوردان»، ئێستا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ «گەڕەکی شەڕەف!». بەپێی ناوەندی زانیاریی نیشتیمانیی فەڵەستینی دەیەھا عەشیرەتی کوردی لە سەردەمی ئەیوبییەکانەوە لە فەلەستین نیشتەجێن، کە ئێستا لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی توندووتیژی ڕۆژانە دەبنەوە.

هەروەها زۆر زانا و میری کوردی لەوێ هەڵکەوتوون، یان لەوێ ژیاون و مردوون. لەوانە:
خێزانی ئەیووبی گەورە، خێزانی ئیمام، ئالی سەیف، ئالی موسا و ئالی عیسا؛ ئەمانە بەشی زۆریان پێگەی زانستی و ڕامیاری گرنگیان هەبووە و هەندێکیان فەڕمانڕەوایی چەندین ناوچەی گرنگیان کردووە. هەروەها خێزانی ئیمام کە نەوەی زانای کورد «بەدرەددینی هەکاری سەڵتی»ین، بۆ چەند سەدەیەک پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسای شەریفیان کردووە.

دەمێنێتەوە بڵێین: ئەو ئیسرائیلەی لە میدیاکانییەوە خۆی بە دۆستی کورد دەزانێت و پڕ بە دەم هاواری بۆ سەربەخۆیی کورد دەکرد، بۆچی ئێستا ماڵی خێزانە کوردییەکانی فەلەستین بە زۆر داگیر دەکات و پێیان ڕەوا نابینێت ماڵێکیان پێ بدات لە خاکی موسڵمانان؟!

سەرچاوە لە یەکەم کۆمێنت

#ئاستانە_Astana

5/10/2021 3:41:33 PM