نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیووبی لە فەڵەستین ماون؟
نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیووبی لە فەڵەستین ماون؟
بۆ ئەوانەی لەژێر پەردەی کوردایەتی، درۆینەی بێباوەڕی خۆیان بڵاوئەکەنەوە و، دژی فەلەستینیەکان و لایەنگری ئیسرائیل دەکەن.
ئایا ئەزانن ڕێژەیەکی زۆری فەلەسەتینیەکان کوردن و ڕەنگە ژمارەیان سەدان هەزار بێ. دوو گەڕەکی گەورەی شاری قودس کوردن کە ئەوانیش
(گەڕەکی سەلطیة و گەرەکی شورەفە)ن. هەروەها بەشێکی زۆری گەڕەکی (ئەزبەکیە)ی قودس کوردن.
ڕێژەیەکی زۆری پارێزگای (خەلیل) کە گەورەترین پارێزگای فەلەستینیەکانە کوردن.
هەندێک سەرچاوە دەڵێن: لە سێیەک بۆ نیوەی شارەکە کوردە.
ڕێژەیەکی دیاری شاری نابلس و شاری لەد و خان یونس کوردن.
لە ناو حەرەمی قودسی پیرۆز، گومبەزی قەیموری هەیە کە بەناوی موجاهیدانی کوردی قەڵای قەیمور ناونراوە کە لە نێوان خەلات و موسڵەوە هاتوون. لەناو ئەو گومبەزەدا گۆڕی چەندین سەرکردەی کوردی تێدایە، لەوانە: شەهید شازادە حیسامەدین کوڕی باوکی سوارچاکان قەیموری، شازادە زیائەدین، موسا قەیموری، شازادە حیسامەدین خزر قەیموری، شازادە ناسرەدین باوکی حەسەن قەیموری.
تا ئێستاش نەوەکانیان لە قودس و شارۆچکەی دورا ی پارێزگای خەلیل نیشتەجێن و، هەندێکیان لە دوای شەڕی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٧ کۆچیان کردووە بۆ هەردوو شاری عەمان و زەرقای ووڵاتی ئەردەن، زۆرینەی هەرەزۆری شاری صەفەدی کەرتی غەززە کوردن.
کوردەکان، ئەو شارەیان دروستکردووە، ساڵی ١٦٧١ گەڕیدەی تورکی ئونیا چەلەبی سەردانی کردووە و نوسیویەتی: شاری سەفەد زۆرینەی هەرەزۆری کوردە و گەڕەکێکیشیان بەو ناوەوە هەیە کە تەنها ژمارەی خانووەکانی ئەو گەڕەکە ٢٠٠ ماڵە کوردن.
دیارترین بنەماڵە و عەشیرەتە کوردەکانی فەلەستین ئەمانەن:
ئەبوخەلەف، صەلاح، هەشلەمون، طبلت، جویلس، بیطار، حلوم، زمور، حریز، ربیحیة، برادعی، احمروا، جبرینی، محیسن، ئەبوزعرور، عرعر، صهیون، حزین، برقان، سدر، مرقە، رویشد، مهلوس، ئەبوحەلاوە، حشمیم، متعب، قفیشە. ئەمانە لەنەوەی ئەیوبیەکان و سوکایانن کە زیاتر لە سێیەک بۆ نیوەی پارێزگای خەلیل پێکئەهێنن. هەندێکیشیان لە ئەردەن و میسر و شارەکانی تری فەلەستین و ئیسرائیلدا ئەژین.
(بنەماڵەی ئیمام) لە قودسدا بنەماڵەیەکی گەورە بەناوی بنەماڵەی ئیمام ئەژین و گەڕێکێکیان بەناوی گەڕەکی سەلتیە لە قودس دروستکردووە، بەناوی شاری سەلتی ئەردەنیەوە کە زانای گەورەی کورد محمد ئەبو ئەلحەسەنی هەکاری لەوێوە هاتۆتە قودس، سەدان ساڵ نەوەکانی ئیمامەتی قودسیان بەدەستەوە بووە، هەر بەو هۆیەشەوە ناونراون بە بنەماڵەی ئیمام.
(عەشیرەتی ئالزەعرور) کە گەورەترین عەشیرەتی کوردە لەفەلەستین، لە گەڕەکی عەیزەریەی قودس و، شاری خەلیل دائەنیشن.
(عەشیرەتی دار مەلا) کە لە نەوەی مەلا عەلی فەرمانڕەوای ناصرەن، ئێستا لەشاری ناصرە ئەژین.
(عەشیرەتی ئالسەیف) کە لە نەوەی ئالسەیفی کوردەکانن کە فەرمانڕەوای شاری عەکار و تەرابلوسی باکوری لوبنان بوون، دوای شەڕیان لەگەڵ مەعنیەکان هاتونەتە فەلەستین، ئێستا لە هەردوو گوندی شوفە و کەفرلەبەد نیشتەجێن.
(عەشیرەتی ئالقومەیری) کە لە موجاهیدانی باشوری کوردستانن چەندین شازادە و فەرماندەیان لەشەری سەلیبیەکاندا لێ شەهید بووە، ئێستا لە شارۆچەی دۆری خەلیل نیشتەجێن و هەندێکیشیان بەرەو ئەردەن کۆچیان کردووە.
جگە لەوانە لە شاری قودس ئەم بنەماڵە کوردیانە هەن:
ابی لوتف، ئەلکورد، ئەلکوردی، بەستامی، علیکو، سائح، ئەبو غەلیون عکة، قفیشة، غراف، ابی حمید، ئەیوبی، حەزین، سدر، مرقە، عەلوش جبرینی، برادعی..... زۆری تریش.
لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی فەلەستین بنەماڵە و عەشیرەتی کورد هەیە.
دەتوانن لەم لینکەی دانراوە بۆ عەرەبی زانەکان، زانیاریەکان وەرگرن کە ناوەندی زانیاریە نیشتمانیەکانی فەلەستین، وفا، بڵاوی کردۆتەوە، کە ناوەندێکی رەسمی حکومی فەلەستینیە.
هەر بۆ زانیاریتان مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین کوردە.
ئێستا کێ کوردایەتی ئەکات!
ئەوانەی هاوسۆزی فەلەستینییەکانن یان ئەوانەی هاوسۆزی ئیسرائیلن؟
سەرچاوە لە یەکەم کۆمێنت.
#قودس_کێشەی_منە