‏وایەرەکان مەقرتێنە دنیا تاریک دەبێت!

‏وایەرەکان مەقرتێنە دنیا تاریک دەبێت! 

جەماعەتێکی هیچ نەدیتە، تازە ماڵێکیان کڕی بوو، سەیریان کرد کۆمەڵە وایەرێک بەدیوارەکاندا براون و، بەلایانەوە ناشرین بوو، خێرا دەستیان کرد بە پچڕاندن و لێکردنەوەیان، ماڵەکەیان لە وەیار و کێبڵ پاککردەوە، وایانزانی کارێکی باشیان کردووە. تا شەو داهات، و بینیان ژوورەکان تاریکن، ناچار هەر شوێنێکیان پێویست بوو وایەرێکی سەیریان بۆ ڕاکێشا، تا شەوەکەیان بەڕێکرد. سبەی بینیان ماڵەکەیان کردووەتە تۆڕی جاڵجاڵۆکە. ئەوکات تێگەیشتن ئەو کەسانەی پێش ئەوان وایەرەکانیان ڕاکێشاوە، کەسانی زۆر شارەزابوون، ئەمەی ئەمانیش کردوویانە چ کارێکی تێکدەرانە بووە! 
ئەم وێنایە هەمان ئەو وێناییە کە قورئانییەکان ئێستا دەیکەن، ئێستا دەڵێن: کارمان بەو وایەرانە نییە، تێناگەن تا شەویان بەسەردا نەهێت، کە هات بەناچاری دەست دەکەن بەسەیار ڕاکێشان بۆ ڕووناک کردنەوەی بەرچاویان! 


#ڤاکسینی_بەناو_قورئانییەکان‏
#ئاستانە_Astana

5/22/2021 4:52:08 PM