ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، ھاوەڵانێکی بێ وێنە!

ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، ھاوەڵانێکی بێ وێنە

هیچ پێغەمبەرێک نییە کە خاوەنی وەها هاوەڵانێک بێت بەو چۆنیەتییەی هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد «ﷺ»، لەڕووی؛ خۆبەخشین و جیهادکردن لەپێناوی دینەکەیاندا. هەموو هاوەڵانی پێغەمبەران «نوح، لوط، عیسی و پێغەمبەرانی تریش» سەلامی خودایان لەسەر بێت، ئاشکرایە کە تەنها بەشیان خۆپاراستن و ڕزگاربوون بووە لە بێبڕوایان. تەنانەت هاوەڵانی پێغەمبەر «موسا» کە ژمارەشیان زۆر بووە کەچی دەیانوت: {فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ} المائدة، ٢٤ ((واتە: وتیان: ئه‌ی موسا بڕۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت لەگەڵیاندا بجەنگن، ئێمە لێرەدا دانیشتووین و چاوەڕێی ئەنجامین.))

بەڵام هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد «ﷺ» دەیانگوت: ”سوێند بە خودا ئێمە وەکوو گەلی ئیسرائیل ناکەین کە بە موسایان گوت "بڕۆ خۆت و خواکەت شەڕ بکەن"، ئەی پێغەمبەر ئەگەر فەرمانمان پێ بکەیت، خۆمان بدەین بە دەریادا، ئاوا خۆمان بە دەریادا دەدەین، هەروەها ئەگەر فەرمانمان پێ بکەیت بدەین بە بیاباندا، ئەوا خۆمان لە بیابان دەدەین تا دەگەینە (برك الغماد) «کە ناوچەیەکە لەوپەڕی یەمەن دایە»“. 

- رواە النسائی في (الکبری)، (۸۳٤۸)، و ابن حبان في "صحیحە".

مامۆستا ئەحمەد مەلا فایەق

#ئاستانە_Astana

8/1/2021 2:28:57 PM