پێوەرە هاوبەشەکانی نێوان ڕاستی و بەتاڵی.

پێوەرە هاوبەشەکانی نێوان ڕاستی و بەتاڵی.

یەکێک لەو شتانەی کە بۆتە کێشە بۆ زۆرینەی کۆمەڵگە و بەتایبەتیش لاوانی ئەم میللەتە و میللەتانی تریش، ئەویش ئەو پێوەرانەن کە ڕاستییان پێ دەناسرێتەوە و تەرازوویەکن بۆ ڕاستی و بەتاڵی بابه‌ته‌کان. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئەم پێوەرانە هەندێک کات بەڵگە بن بۆ بابەتە بەتاڵەکان، کە ئەمەش هۆکاری کێشەکەیە.

ئەم پێوارانە لە ڕووی زانستی و لە بنەڕەتدا پێوەری بابەتە ڕاستییەکانن، بەڵام هەندێک کات بەتاڵەکانیش خۆیانی تێدا دەخزێنن و لە خۆیانی دەپێچن، بەرگی ئەو پێوەرانە دەپۆشن. ئەمەش هۆکارێکە لای زۆرێک لە لاوان و گەنجانی ئەم کۆمەڵگەیە و کۆمەڵگەی ئیسلامی بە تایبه‌تی بکەونە داوی ئەو بانگخوازانە و خەڵکانێکی زۆر لە خۆیان کۆ بکەنەوە، وه‌ک بەڵگەی ڕاستاڵی بانگەوازەکەیان نیشانی بده‌ن.

جا بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداربین، ئەوەندە بەس نییە هەر کەسێک یان لایەنێک چەند دانەیەک لەم پێوارانەت پێیەوە بینی وا تێبگەین ئەمانەش بانگەوازی ڕێ ڕاستی پەیامبەر و دینەکەین، بەڵکوو دەکرێت یەکێک بن لە بانگخوازانی شەڕ و خراپە، هەندێ جار لە بنەڕەتیشدا ناتوانیت پاڵی پێوە بدەی بۆ لای ئیسلام و دینی ئیسلام.

لەو پێوەرانەش:
یەکەم: زۆر پەرستیش ئەنجامدان بۆ خودا بە هەموو جۆرەکانی 

ئەم پێوەرە هیچ گومانێکی تێدا نییە کە لە نیشانەکانی باش و خێرە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆری پەرستش بەس نییە بۆ تەسلیم بوون بەو کەسەی کە چی دەڵێت یاخود چی دەکات، هەر بۆ نموونەش کۆمەڵەی خەواریج.

بەتەواوی پێغەمبەرمان ﷺ ئاگاداری کردوینەتەوە لە گرنگترین خاڵە ناسەرەوەکانی خەواریج، ئەویش بە زۆری پەرستشیان و زۆر و جوان خوێندنی قورئانیان، بەڕادەیەک ئەگەر بەراوردی بکەین بە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەوا ئەوان لەسەروی ئەمانیش دەبوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه‌ لە کۆمەڵەی خەواریج و شوێنکەوتنیان، لەگەڵ بوونی ئەم هەموو پەرستش کردنەیان بۆ خودا، وەک لە چەندان فەرموودە باسی لێوە کردوون.

لەو فەرموودانەش:
((بيْنَا النبيُّ ﷺ يَقْسِمُ، جَاءَ عبدُ اللَّهِ بنُ ذِي الخُوَيْصِرَةِ التَّمِيمِيُّ، فَقالَ: اعْدِلْ يا رَسولَ اللَّهِ، فَقالَ: ويْلَك، ومَن يَعْدِلُ إذَا لَمْ أعْدِلْ قالَ عُمَرُ بنُ الخَطَّابِ: دَعْنِي أضْرِبْ عُنُقَهُ، قالَ: دَعْهُ، فإنَّ له أصْحَابًا، يَحْقِرُ أحَدُكمْ صَلَاتَهُ مع صَلَاتِهِ، وصِيَامَهُ مع صِيَامِهِ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كما يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ،....الخ))
(صحيح البخاري الصفحة أو الرقم: 6933)

پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک غەنیمەی دابەش دەکرد عبداللهی تەمیمی هاتە لای و پێی گوت: ئەی پێغەمبەری خوا، لە ڕیوایەتی دیکەدا هاتووە دەڵێت: "ئەی محمد، دادپەروەربە" پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: "هاوار بۆ تۆ کێ دادپەوەر دەبێت ئەگەر من دادپەروەر نەبم؟" لەو کاتەدا عمر فەرمووی: "ئەی پێغەمبەری خوا، ڕێم بدە بدەم لە ملی" پێغەمبەر فەرمووی: "وازی لێ بێنە ئەی عمر، ئەگەر نوێژەکانتان بەراورد بکەین بە نوێژی ئەوان ئەوا بەکەمی دەزانن، هەروەها ڕۆژووشتان بە هەمان شێوە، لە دین دەرەچن هەروەک چۆن تیر لە کەوان دەردەچێت."

لە ڕیوایەتێکی دیکەدا هاتووە، پێغەمبەر فەرموویەتی: ((يَقْرَؤُونَ القُرْآنَ لا يُجَاوِزُ تَرَاقِيَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كما يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ))
واتە: (قورئان دەخوێنن، بەڵام لە بینەقاقایان ناچێتە خوارەوە، واتە لێی حاڵی نابن و ناگاتە دڵیان.)

هەروەها شيخ الإسلام ابن تيميە دەفەرمووێت: "إنما هي من سوء فهمهم للقرآن" ئەوەش بەهۆی هەڵە تێگەیشتنیانە لە قورئان. 
لەگەڵ زۆری پەرستش و قورئان خوێندنییان، کەچی دەربارەیان دەفەرموویت: (لأقتلنهم قتل عاد أو أبغض خلق الی اللە … الخ)

بۆیە لە شوینی تریدا شیخ الاسلام دەفەرمووێت: کیشەی ئەمانە تێنەگەیشتنیانە لە دین و شارەزانەبوونییانە لە دین، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە ئاگادار بین و تێنەکەوین بە زۆری پەرستیش و قسەی باق و برقییان و وشە ڕازاوەکانی هیچ گەلێک، یان بانگخوازێک. ئیلا بە پشت بەستن بە قورئان و سوننەتە پارێزراوەکانی خۆشەویست و تێگەیشتنی زانایانی گەورەی ئیسلام.

دووەم: گوتنی هەندێ حەق و کردنی شاییەت بەسەر تەواوی بابەتەکان

مەبەست لەم پێوەرە بریتییە لەوەی کاتێک کەسێک هەندێ گوتەی حەقی هەیە، ئیتر ئەو کەسە بکرێتە پێوەر و تەرازووی ڕاست و بەتاڵییەوە، ببێتە هۆکاری شوێن کەوتنی تەنیا لەبەر ئەوەی قسەیەکی حەقی کردوە.

ئەم پێوەرەش دەکرێتە بەڵگە بۆ چاولێكردن (ئیقتداء) بەو کەسە، لەکاتێکدا ئەوە لە بنەڕەتدا زۆر هەڵەیە و نا تەواوە، لەبەر ئەوەی مەرج نییە هەرکەسێک گوتبێتی ڕاستی گوتبێت، ئیتر ئەو کەسە بکرێتە سەر مەشق و پێشەوا و چاوی لێ بکرێت لە هەموو شتێکدا.

لەبەر ئەوە عادەتەن ڕاستی دەگوترێت، جا چ لەسەر زمانی کەسێکی بێباوەڕ بێت، یان شەیتان، یان ساحیرێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەک بە کەڵکی سەرمەشقی نایەن، بەڵکوو پێشەوایێکن لە پێشەواکانی خراپە و فەساد و بەتاڵی.

هەروەها هیچ کێشەیەکی تێدا نییە مرۆڤ حەق و ڕاستی وەربگرێت لە هەر کوێوە هات، بەڵکوو خودای گەورە گوتەی بێباوەڕانیشی قبوڵکردووە کاتێک حەق بووە، وەک دەفەرمووێت: {وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} الأعراف: ٢٨

واتە: ((کاتێک کارێکی خراپیان ئەنجام دەدا دەیان گوت باوانمان و باوکمان دەبینی وایان دەکرد، و خودا فەرمانی پێ کردوون، ئەی محمد پێیان بڵێ: هەرگیز خودا فەرمان بە کاری خراپە ناکات.))

ئەوە قسەی ئەوانە حەق بوو کە دەیان گوت باوانمان لەسەر ئەم کارانە بوون، بەڵێ، ڕاستە باوانیان ئەنجامییان دابوو و خودا قسەکانییانی وەرگرت، بەڵام خودای گەورە ئەوەی قبوڵ نەکرد، چونکە لە ئەسڵدا کارەکەیان فاحیشە و خراپ بوو، هەر چەندە قسەکەیان حەق بوو، بەڵام هیچ سوودی پێ نەگەیاندن.

هەروەها فەرموودەی پێغەمبەری شیرینمان ﷺ هەیە کاتێک شەیتان قسەیەکی ڕاستی کرد هەروەک لە بوخاری هاتووە و دەفەرمووێت: ((صدقك وهو کذوب، تعلم من تخاطب منذ ثلاث ليال يا أبا هريرة؟. قال: لا، قال: (ذاك شيطان)
واتە: (ڕاستی کرد ئەو درۆزنە، ئایا دەزانیت کێیە کە سێ شەوە قسەت لەگەڵ دەکات ئەی ئەباهوڕەیڕە؟ فەرمووی: نەخێر، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەوە شەیتان بوو.)

هەروەها ساحیرێک یان فاڵگرەوەیکیش هەندێ کات قسەی وەڕاست دەگەڕێت و بەدی دێت، هه‌روه‌ک له‌ سەحیحەییندا هاتووه:‌ ((عن عائشة -رضي الله عنها-، قالت: سَأَل رسول اللهﷺ أُنَاسٌ عن الكهَّان، فقال: «ليْسُوا بشيء» فقالوا: يا رسول الله إنهم يُحَدِّثُونَا أحْيَانَا بشيء، فيكون حَقَّا؟ فقال رسول الله ﷺ: «تلك الکلمة من الحَقِّ يخْطفُها الجِنِّي فَيَقُرُّهَا في أُذُنِ وليِّه، فَيَخْلِطُونَ معها مائة کذِبَة))

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕاستییانە و ئەو بابەتە ڕاستیانەی کافرێک، یان شەیتان، یان فاڵگەرەوەیەک دەیهێنێت، یان لەسەر زمانی دەگەڕێت، هیچ لە حاڵی ئەوان ناگۆڕێت، نە بێباوەڕی لێ کردوونەتەوە و نە لە شەیتانی دەریکردوون، بە هەمان شێوەش بۆ کەسی فاڵگرەوەش. جا ئەو حەقەی گوتویانە و گوفتاریان پێ کردووە هەندێ جار هیج لە حاڵییانی نەگوریوە، بەڵکوو لە بیریشیان نەکردووە کە ئەوان دوژمنی دین و خودان و له‌ پێناویشیدا تێده‌کۆشن و ماڵ و سامانییان سه‌رف ده‌که‌ن.
خودا دەفەرمووێت: {إِنَّ الَّذِينَ کفَرُوا يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَکونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَالَّذِينَ کفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ}


سێیەم: {إِنِّي لَكمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ}

لە کردەوەکاندا ئاشکرا و شاراوە هەیە، هەموو شاراوەکان پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە و دەیگەڕێنینەوە بۆ لای خودا، بەڵام کردەوە ئاشکراکان، ڕوونن و دەبینرێن و دەپێورێن، هه‌ندێ کاتیش دەکرێت فەهمی شارەوەکانی تێدا بکرێت، هەندێ کات، یان کەسێک بەرانبەر خۆی دەری دەبڕێت، یان بۆی دەجەنگێت.

گومانی تێدا نییە دڵسۆزی بۆ نەوەکانی ئاددەم لە سوونەتەکانی پێغەمبەری خوایە ﷺ و وشەیەکە دڵ و مێکشی گوێگر ڕادەکێشێت، بەڵام هەندێ جار نەیارانی دین و سوننەت ئەم وشەیە وەک ئەوانی تر ده‌پۆشن، بە ناوی دڵسۆزی بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ بە ناوی دڵسۆزی بۆ دینی خودا بۆ قورئان، بەڵام لە هەمان کاتدا زەڕبەیەکی کوشندە دەدەن لە پێغەمبەری خوا ﷺ و لە دینەکەی خودا لە پشت پەردەی دڵسۆزییەوە، زۆر کات ژەهر لە شێوەی شەربەت دەرخواردی لاوانی دەده‌ن.

بانگه‌شه‌کردنی دڵسۆزی مانای ملکەچی بوون ناگەیەنێت کە هەر کەسێک بانگه‌شه‌ی ئەوە بکات، ئیتر ئێمەی گەنج گوێڕایەڵ بین، یان بێ ئەوەی ئەو شتەی لە پشت پەردەیە بیبینین.

هەروەک ڕێگەیەکی سەرکەوتووی شەیتان بوو بۆ لە خشتە بردنی باوکی مرۆڤایەتی ئادەم و پێی گوتن {وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَکمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ} پاشان هات و بانگەوازی کردن بۆ لای ئەو شتەی دەیوست.
شەیتان سوێندی خوارد کە بۆ ئادەم و حەوا دڵسۆه‌ و چاکه‌یانی ده‌وێت، تا وای لێکردن لەو دارە بخۆن کە خودای ڕێگری لێ کردبوون.

دەبینین بانگخوازە هاوپیشەکانیش بەهەمان شێوە دەری دەخەن دڵسۆزن، بانگخوازانێک هاوپیشەی شەیتان لە پێستی موسڵمان و مرۆڤدا!.

هەروەها کۆمەڵێکی تر بە كردەوە دڵسۆزن و دەیانەوێت بانگەوازیت بکەن بۆ ئەو شتەی کە بەڕاستی دەزانن، ئەمانە گومان و کێشەیان لە دڵسۆزیدا نییە، بەڵکوو خودی کێشەکە ئەو بانگەوازەیە کە تۆی بۆ لا بانگ دەکەن، هەروەک کۆمەڵێ لاڕێی خەوارج.

هەروەها لە کۆتایدا گومانی تێدا نییە هەر نییەتێکی باش گونجا لەگەڵ وتەی خوا و پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوا ڕاستە و ئەوەی پێچەوانەی وتەی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات پوچە و باتڵە.

چواره‌م: که‌ڕامات 

بە کورتی کەڕامات ئەو شتەیە، یاخود ئەو ڕێزەیە کە خودای گەورە بە هەندێک لە بەندە خۆشەویستەکانی خۆی دەبەخشێت کە شتانێک بەدی دێنن لە دەرەوەی توانای مرۆڤدا، نە ئەو کەسە خۆی بۆ ئاماددە کردوە و نەئاگاش.

#ئاستانە_Astana

9/2/2021 3:18:22 PM