با دە ملیۆن ئافرەتی «چینی»تان بۆ بنێرین!

با دە ملیۆن ئافرەتی «چینی»تان بۆ بنێرین!

«ماوتسی تۆنگ» شۆڕشگێڕی شیوعی چینی کە بێباوەڕ بوو، ٢٧ ساڵ حوکمی چینی کرد، لە ڕێی حزبی شیوعی چینی کە ئێستاش حاکم و دەسەڵاتداری چینە.

ساڵی ١٩٧٣ پێشنیاری بۆ «کیسینجەر» کردووە دە ملیۆن ئافرەتی چینی بنێرێت بۆیان، گوتویەتی: "وەک دەزانن، چین وڵاتێکی زۆر هەژارە" پاشان گوتویەتی: "هیچمان نییە، ئەوەی هەمانە بڕێکی زۆری ئافرەتە، ئەگەر دەتەوێت دەتوانین هەندێکتان بدەینێ، بە دەیان هەزار".

پاشان دوای چەن خولەکێک بە پێکەنینەوە دووبارە باسی پێشنیارەکەی کردووەتەوە و گوتویەتی: "ئافرەتە چینیەکانی ئێمەتان دەوێت؟ 
دەتوانین دە ملیۆنتان بدەینێ، ئافرەتی زۆرمان هەیە، منداڵی زۆر دەخەنەوە، منداڵەکانمان زۆر زۆرن!"


ئەمە بەهای مرۆڤ و ئافرەتە لای بێباوەڕ، بەدەم پێکەنینەوە مامەڵە بە ژیانی دەیان ملیۆن مرۆڤەوە دەکەن!

#ئاستانە_Astana

سەرچاوە:
https://foreignpolicy.com/2008/02/15/mao-offered-kissinger-10-million-chinese-women/

9/13/2021 3:44:16 PM