خۆکوژی ئەقڵ (لە دیدو هزریی ئیلحادیدا)

‏‎ ئەو باوەڕی وایە مرۆڤ ئامێرێکی کردار کۆنتڕۆڵکراوە، کاردەکات بەھۆی کارلێکی کیمیایی و پریشکی کارەبایەوە لە مێشکیدا.!
دواتر ھەوڵدەدات بیسەلمێنێت کەمرۆڤ ئیرادەیەکی سەربەست وئازادی نییە لە لێکۆڵینەوە گەلێکی زانستیدا، کە کۆمەڵە مرۆڤێک سەرپەرشتی دەکەن ئیرادەیەکی ئازاد سەربەستیان نیە بۆ ئاڕاستەکردنی لێکۆڵینەوە و دەرھێنانی ئەنجامەکان.!!
‏‎باوەڕی وایە مێشکی لەئەنجامی کۆمەڵە بازدانێکی ھەڕەمەکی کوێرانەی DNA دروستبووە، وە پەرەسەندنیش ھیچ شتێک نایجوڵێنێ جگە لە ململانێی مانەوەی کوێرانە، دواتر باوەڕی وایە کە مێشکی مرۆڤ توانای درککردنی ڕاستییەکانی ھەیە چونکە ئامێرێکی دروستکراوە بۆ تێگەیشتن لە واقیع وەکو خۆی..!

‏‎باوەڕی وایە کەئاژەڵێکە لەوەچەی ئاژەڵە دڕندەکان، دواتر سەرکۆنەی خوو ڕەوشتی دارستان دەکا...
‏‎باوەڕی وایە کە مرۆڤ «پاشماوەیەکی کیمیاییە » دواتر زۆر بە جۆشەوە داکۆکی لە کەرامەتی مرۆڤ و سەنتەرەکانی بەها مرۆڤایەتییەکان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کە پێی وایە ئیرادە بەرەنجامی کۆمەڵە کارلێکی کیمیاییە. بەڵام هەوڵی قەناعەت پێکردنی خەڵکی دەدا بۆ ئەو بیروباوەڕەی ئەوی لەسەرە، ئەمە مولحیدە کاتێ خۆی ھەڵدەکێشێ بە زانست ، توشی دژیەکی دەبێت لەنێو زانست.

‏‎ئەگەر ئیلحاد وەڵامی راست بێ بۆ پرسیارە گەورەکانی بوون، و هەموو شتێك یەکسان بن، و هیچ بەهایەکیان نەبێ. بۆچی بکوژی مرۆڤ لە سێدارە بدرێ، کەچی ئەو مرۆڤەی زیندەوەرە زیانبەخشەکان لەناو دەبات لە ماڵی خۆیدا ستایش بکرێ؟ وە بۆچی ئەوەی لە هێرۆشیمای دا بە بۆمبی ناوەکی تاوانبار بکرێ و کۆمپانیاکانی قڕکردنی زیندەوەرە زیانبەخشەکان ستایش بکرێ؟ چ شتێك وا دەکا بەهای ژیانی مولحید زیاتر بێ لە بەهای مێشێک ئەگەر هەردووکیان لە ئەنجامی هەڵەی کۆپی بۆهێڵەکان پەیدابووبن؟

‏‎ئەمەیە جنونی ئیلحاد.

3/26/2020 10:34:49 AM

بەشەکانی کورتە وتار