“گرنگ نیە لە هەر کوێیەكیت من هانت دەدەم ڕوو بکەیتە نوێژ”

(شەرەفێڪی گەورەیە بۆ من کەوا یەڪشەممە، 15 ی ئادار وەك ڕۆژی نیشتیمانی نوێژ (دوعا) ڕابگەیەنم. ئێمە وڵاتێکین، بەدرێژایی مێژوومان، ڕوومان لە خودا کردووه بۆ بەخشینی پاراستن و هێز لەم ساتە وەختانەدا. گرنگ نیە لە هەر کوێیەكیت، من هانت دەدەم ڕوو بکەیتە نوێژ، وەك کردارێکی نیشاندەری ئیمان.
بەیەکەوە، بە ئاسانی سەردەکەوین)
ئەوە لێدوانی سەرۆکی وڵاتێکی بە ناو بێ دینە (سیکۆلار)، سەرەڕای ئەوەش "شەرەفمەندە" بە ڕاگەیاندنی ڕووکردنە خودا بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات. لە ڪاتێڪدا دەبینی زۆرێك لە موسڵمانان شەرم دایاندەگرێت لەوەی درووشمەکانی ئاینەکەیان بەئاشکرا بکەن یان باسی خوداو پەیامبەرەکەی بکەن لە وتارێکی گشتیدا.
لەو ساتە وەختانەدا ماددەگەرایی تێڪدەشکێت لەبەردەم خوداو خەڵکی تێدەگات کەوا هیچ کەسێك توانای لابردنی ناخۆشی نیە جگە لە خودا، پاك و بێگەردی هەر بۆ خۆی.
دڪتۆر ئەیاد قونەیبی

 

3/26/2020 11:04:01 AM

بەشەکانی کورتە وتار