کتێبخانە

سیستەمی کۆیلایەتی لە ئیسلامدا


نوسه‌ر:   عبداللە ناصح علوان - وەرگێڕانی : شاخەوان حسن

چاپ:  یەکەم


دوژمنانی ئیسلام لە کۆن و نوێدا بە تایبەت “شیوعیەکان هەوڵ دەدەن تراویلکەیەک “سەراب” لە تۆمەت، و کەفاوێک لە گومان  لەسەر سیستەمی ئیسلامی بوروژێنن، ئامانجیان لەمەش چاندنی لەناو نەوەی موسڵماناندا. گومان دروستکردنە لای گەنجانی موسڵمان بەرامبەر ئەو سیستەمە خواییە، پاڵنانی نەتەوەی ئیسلامە بەرەو بێ ڕەوشتی ڕەها و لادانیانە بەرەو ئەوپەڕی بێ باوەڕی.
    یەکێک لەو بابەتانەی دەوروژنرێت لە نێو ناوەندە ڕۆشنبیریەکاندا، ئەوەیە کە وا ئیسلام ڕێگەی داوە بە سیستەمی کۆیلایەتی، بە بۆچونی ئەوان ئەمە کۆت و بەندکردنی ئازادی مرۆڤەکانە، ئەم تۆمەتە درۆینەیان کردووەتە ئامرازێک بۆ چاندنی تۆوی گومان و تانەدان لە بنەماکانی ئیسلام، بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامرازی گڵاویان، ئەگەر بتوانن، کە بریتییە لە بڵاوکردنەوەی ئیلحاد و بێ باوەڕی لە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی و نەوەکانی دا.