کتێبخانە

پاکانەی هەبوون


نوسه‌ر:   محمد صالح

چاپ:  یەکەم


پاکانەی ھەبوون

ئایا خودا بوونی هەیە؟ 
ئیمان و ئیلحاد
ئەو ئاڕگومێنتانە چین کە کە پاکانەی هەبوونی خودا دەکەن؟
ئەی ئایە بەڵگەکان چین کە پێمان دەڵێن خودا بوونی نییە؟
پاکانەی هەبوون؛
سۆراغی حەقیقەت لە نێوان خودا باوەڕی و خودا ناباوەڕیدا.

«پاکانەی هەبوون» پاکانەی دۆزێکی فەلسەفی قووڵ و چڕی کۆن و ئێستایە کە بابەتی هەبوون و نەبوونی خودایە، لەم کتێبەدا بۆچوونە جیاواز و دژبەیەکەکانی ئیمان و ئیلحاد بە شێوەیەکی پوخت خراونەتە بەر دیدی خوێنەران. ڕەنگە تازەبێت کە باسی خودا بەو شێوەیە شەن و کەو بکرێت بە زمانی شیرینی کوردی و تەنانەت لە دنیای عەرەبی و ئینگلیزیشدا نمونەی دەگمەنە.
لە ناو پاکانەی هەبووندا بەشێوەیەکی ورد ئەو تێزانە خراونەتە بەرباس کە ئیلحاد و ئیمانی لەسەر بەندە، تەنانەت بەڵگەکانی نەبوونی خوداش بوێرانە هەر وەک پاکانەکانی هەبوونی خودا بە ئەوپەڕی بێباکانە و ڕاستگۆیانە، لە دەق و سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی زانا و لێکۆڵەر و فەیلەسوف و نووسەرە دیارەکانی جیهان و، بەتایبەتیش ڕۆژئاوا وەرگیراون.
لەوێدا بۆچوونەکان فەرز نەکراون و خوێنەر نەخراوەتە سەر خەتی کێشراو، بەڵکو بەڵگە و دەق و باسە زانستیەکان قسەی کۆتایی دەکەن و گرەوی باسەکەیان بردۆتەوە. هەر لە ناو پاکانەدا ئەوەش بە خوێنەران دەڵێت بۆچی ناتوانین هەبوون و نەبوونی خودا یەکلایی بکەینەوە و، دۆسیەی ئەم باسە بەتەواوی دابخەین و نەهێڵین. 
ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە هەڵبژێردراوەکانی ڕێکخراوی ئاستانە و چەند پێداچوونەوەی لەلایەن شارەزایانی بوارەکەوە بۆ کراوە و، ڕەخنەکانیان بەهەند وەرگیراوە.