کتێبخانە

دواهەمین نێردراو


نوسه‌ر:   ئەندریاس هەمزە تزۆرتزیس. وەرگێڕانی : شـــــاگوڵ ئیبــراهــــیم

چاپ:  یەکەم


ناکرێت بانگەشەکردن بەناوی خوداوە و ھاندانی خەڵکی بۆ ڕێگەیەکی دیاریکراو مەبەستێکی لە پشت نەبێت. ناکرێت کەسی بانگەشەکار  لەسەر ئەو بیروبۆچوون و ڕەفتارانەی دەیکات ھەڵسەنگاندن بۆ کۆیی پەیامەکەی  نەکرێت.ئەم نامیلکەیە شیکردنەوەیەکە بۆ ھەموو ئەگەرە ڕێتێچووەکان دەربارەی بانگەشە جیھانییەکی موحەمەد (ﷺ). ئایا دەکرێت موحەمەد (ﷺ) ڕاستی نەکردبێت کە ئەو دواھەمین پەیامێھێنە، ئایا دەگونجێت مرۆڤێکی خەڵەفاو بوو بێت، یاخود مێژووی ئەم مرۆڤە مەزنە زۆر ھەژار و دەستەو وەستانە لە بەرانبەر سەلماندی ئەو تۆمەتانەدا؟
ناوەڕۆکی نامیلکەکە بە سادەیی و حاشا ھەڵنەگرانە ڕوونی دەکاتەوە کە موحەمەد (ﷺ) ناکرێت شتێک بێت جگە لە دواھەمین نێردراو و پەیامھێنێکی جیھانی.