ئیلحاد وه‌ك خۆی
نوسه‌ر: صلاح ا‌لدین أحمد
چاپ: ناوه‌ندی ئاستانه
له هه‌نگاوێكی ناوازه‌و بێ وێنه دا، كتێبی "ئیلحاد وه‌ك خۆی" بڵاوبوویه‌وه، ئه‌م كتێبه له نووسینی به‌ڕێز مامۆستا "صلاح ا‌لدین أحمد"ـه‌و له بڵاوكراوه‌كانی "ناوه‌ندی ئاستانه"یه. ئه‌م كتێبه ئینسكلۆپیدیاییه‌كی گرنگه سه‌باره‌ت به ورد‌و درشتی گشت لایه‌نه‌كانی ئیلحاد، بەجۆرێك (٢٨) بابەتی سەرەرکی و گرینگی لە خۆ گرتووە. گرنگترینیان بریتین له:
١. پێناسەی ئیلحاد، لە ڕووی زمانەوانی و قورئان و فیکری ئیسلامی و فه‌رهه‌نگه نوێیە فەلسەفیەکان.
٢. مێژووی ئیلحاد، لە پێش فەلسەفەی یۆنانیەوە تاوەکو ئیمڕۆ.
٣. مەوقیفەکان بەرامبەر بوونی خوا، (٨) جۆر مەقیفی جیاواز.
٤. بنەما فیکرییەکانی ئیلحاد، (٧) بنەمای سەرەکی ئیلحاد.
٥. جۆرەکانی ئیلحاد، (٣٤) جۆر له ئیلحاد.
٦. ھۆکارەکانی ئیلحاد، (٤٣) ھۆکار.
٧. ئامرازەکانی بڵاو کردنەوەی ئیلحاد، (١٩) ئامراز.
٩. زیان و شوێنەوارە خراپەکانی ئیلحاد، لە (٨) ھەشت ڕوەوە.
١٠. سروشتی کەسانی مولحید، زیاتر لە (٢٠) خاسیەتی مولحیدەکان.
١١. چارەسه‌ر.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌و تایتڵی نزیكه‌ی سه‌رجه‌می پرسه گرنگه‌كان بوون، كه له‌م كتێبه‌دا تیشكییان خراوه‌ته سه‌ر. به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه، خوێنه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به مێژوو، جۆر، هۆكار، ئامراز .... و چه‌ندانی پرسی گرنگی تر. له‌كۆتایشدا، به‌شێوه‌یه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر و لێزانانه، چاره‌سه‌ری ئیلحاد خراوته ڕوو.
|