من کێم؟
نوسهر: م. مەڕوان کوردی
چاپ: دووهەم
ئەم كتێبە باس لە گەورەیی ئیسلام و بەهێزیی سیستمەكانی دەكات: “بیروباوەڕ، پەرستش و شەریعەت” كە پەیوەستن بە خودی تاكەكانەوە. پاشان باس لە هەریەك لە سیستمەکانی “ئابووری، سیاسی، کارگێڕی، پەروەردە و كۆمەڵایەتی” كە پەیوەستن بە ڕێكخستنی ژیانیانەوە، بە تایبەت بابەتی دادگەریی كۆمەڵایەتی، سەربەخۆیی دادگا و پاراستنی ئازادییەكان لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، كە ئەمڕۆ بوون بە جێی باس و خواس لە جیهاندا.
ئەم كتێبە پاساوی دواكەوتنی ئەمڕۆمان نییە، بانگخوازی تلانەوە و هەڵكێشانی ئاخ و داخ نییە بۆ لاپەڕەكانی مێژوو، بەڵكو دیارخەری گەورەیی شارستانیەتی ئیسلامی و تاكی موسڵمانە. بەڵگەی هۆكارنەبوونی ئیسلامە لە دواكەوتنی ئەمڕۆی موسڵمانان. ئەگەر نا نازكردن بە ڕابردوومان و هەوڵنەدان بۆ دۆخی ئەمڕۆمان ئەم گوتەیەی مەحویی بەسەردا جێگیر دەبێت:
فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحێب فەزڵ
كە تــــۆ كـــۆسەی، بە تـۆ چی مامە ڕیشی باب و باپیرت؟
|