کتێبخانە

جوانییەکانی ئیسلام (چەند تێڕوانینێکی زانستی)


نوسه‌ر:   ئەحمەد سەیید

چاپ:  یەکەم


یه‌کێک له‌ باشترین ڕێگاکانی بانگه‌وازی کردن بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕوونکردنه‌وه‌ و باسکردنی جوانییه‌کانی ئیسلامه‌ که‌ هاونه‌وایه‌ له‌گه‌ڵ فیتڕه‌ت و ناخ و ژیری مرۆڤه‌کان، وه‌ک پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه‌ -ڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: "هه‌ندێک جار مرۆڤ به‌شێک له‌ جوانییه‌کانی ئیسلامی بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌ وای لێ ده‌کات ببێت بە موسڵمان، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی موسڵمان بێت؛ ئه‌وه‌ زیاتر ئیسلامی لا خۆشەویست ده‌وێت.”
ئێمەش لەم سەردەمەدا لە پێکدادانی بیر و باوەڕ و شارستانیەتەکاندا دەژین، کرانەوەیەکی ئێجگار گەورە هەیە لە بازاڕی بیر و باوەڕەکاندا، دەبینین شمەکە فکرییەکان نیشان دەدرێن، دەخرێنەڕوو، بانگەوازیان بۆ دەکرێت بە هەموو ڕێگا و هۆکارێک، هەتاوەکوو وای لێهاتووە بەشێک لە باوەڕداران توشی گومان و دوو دڵی بوون دەربارەی هەندێک لە ئەحکامە شەرعییەکان؛ بۆیە زۆر پێویستە باسی شکۆمەندی و جوانیەکانی ئیسلام بکرێت بۆ بانگه‌وازی بێباوه‌ڕان، و بونیادنانی یه‌قین و دڵنیایی له‌لای باوه‌ڕداران .