کتێبخانە

ڕەشەبای مەرگ، هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی


نوسه‌ر:   مامۆستا سەرباز موحەممەد

چاپ:  یەکەم - 2020


ڕەشەبای مەرگ، باسی هێرشی مەغۆلە بۆ سەر جیهانی ئیسلامی، کە پێکهاتووە لە دوو بەش، بەشی یەکەمی هێرشی مەغۆل بۆ سەر جیهانی ئیسلامی و چل و چوار ساڵ لە ئامێزی غەفڵەت، باس لە دەرکەوتنی مەغۆڵ تاوەکوو کەوتنی بەغداد دەکات.

بەشی دووەمی باسی هێرشی مەغۆلە بۆسەر وڵاتی شام و جەنگی (حەین جالوت) و سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی «ئێلیخانییەکان» دەکات. ڕەشەبای مەرگ جگە لە گێڕانەوەی رووداوەکان، هەوڵمانداوە وێنای جیهانی ئیسلامی ئەوکات بکەین و هۆکارەکانی شکست و هەڵستانەوە دیاری بکەین.

"ئەم پەڕتووکە، دیاری مامۆستا سەربازە بۆ کتێبخانەی ئەلیکتڕۆنی ئاستانە"